نوێنه‌ری ئێران له ڕێـکخراوی ئۆپـیک OPEC محه‌مه‌د عه‌لی خه‌تیبی وڵاته عهرهبـیهکانی دراوسێی ئاگادارکردۆته‌وه له‌وه‌ی هه‌نارده‌کانی نه‌وتی خاویان زیاد نه‌که‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژئاوا سـزاکانی سه‌پانده سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ڕاپـۆرتێـکی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقدا هاتووه، عه‌لی خه‌تیبی گوتویه‌تی تاران زیادکردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه به کارێـکی نادۆسـتانه داده‌نێت، وه ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئۆپـیکیش ئه‌و کاره بکه‌ن، ئه‌وا ئاکامه‌کانی پـێشبینی ناکرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه وڵاتانی ڕۆژئاوا گوشـاره‌کانیان بۆ سه‌ر ئێران زیادکردووه له پاش ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی له لایه‌ن ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه IAEA له مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوو بڵاوکرایه‌وه و تیایدا ئاماژه کرابوو ئێران کاری له‌سه‌ر دیزاینێـکی چه‌کی ناو‌کی کردووه.
گوشـاره نوێـیه‌کان بریتن له سه‌پاندنی سـزا له‌سه‌ر سه‌رچاوه دارایـیه‌کانی ئێران، له‌وانه که‌رتی نه‌وت. ئێرانیش له به‌رامبه‌ردا هه‌ڕه‌شه‌ی داخسـتنی ته‌نگه‌ی هورمز ده‌کات، به‌ڵام وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیداره.