حکومه‌تی ژاپـۆنی به‌ڵێنی داوه بڕی هاورده‌ی نه‌وتی ئێرانی که‌م‌بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک پـشـتیوانکردنی له سـزاکانی ئه‌مه‌ریکای سه‌پـێندراوی سه‌ر ئێران، ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی گوشـارخستنه سه‌ر تارانه بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به به‌رنامه‌ی مشـتومڕ له‌سه‌ری ناو‌کی خۆی بهێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری دارایی ژاپـۆنی جوون ئازوومی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گوتی ژاپـۆن ته‌نها پشت به ڕێژه‌ی 10% ی نه‌وتی هاورده‌ی ئێرانی ده‌به‌سـتێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوی پته‌و ده‌نێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی هاورده‌ی نه‌وتی ئێرانی و ده‌ڵێت ئێمه به‌نیازین بڕی هاورده‌ی نه‌وتی ئێرانی به ڕێژه‌ی 10% که‌متر بکه‌ینه‌وه و به گوێره‌ی پـلانێـک که هه‌تا ده‌کرێت به خێرایی ئه‌و کاره ئه‌نجام‌بدرێت.
له ماوه‌ی 5 سـاڵی ڕابردوودا وه‌زیری دارایی ژاپـۆنی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا که ژاپـۆن ده‌سـتیکردووه به که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی هاورده‌ی نه‌وت له ئێران، ده‌شڵێت تۆکیۆ له‌و ڕاستـیـیه تێده‌گات که مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی ئێرانی نیگه‌رانیـیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه و ده‌ڵێت به‌رهه‌مهێنانی ناو‌کی کارێـکه جیهان ناتوانێت چاوی لێـبـبۆشێت و ئێمه له هه‌ڵوێسـتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تێده‌گه‌ین.
به‌ڕێز ئازوومی وه‌زیری دارایی ژاپـۆنی ئه‌م لێـدوانه‌ی دا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تێمثی گایثنه‌ری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆبووه‌وه.
ناوبراو ده‌سـتبه‌جێ خۆشـحاڵی خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ژاپـۆنی په‌یوه‌سـتی ده‌ربڕی و گایثنه‌ر گوتی ئێمه ئه‌وپه‌ڕی سوپاس و پـێزانینی خۆمان له پـشـتیوانی ژاپـۆن بۆ ئه‌مه‌ریکا و کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رده‌بڕین.