له میانه‌ی شاڵاوێـکی سه‌رانسه‌ری له تورکیا هێزه‌کانی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به لای که‌م 33 که‌سیان ده‌سـگیرکردووه به تۆمه‌تی پـشـتیوانیکردن له پارتی کرێکارانی کوردسـتان.
کاربه‌ده‌سـتانی تورکی ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش داویانه به‌سه‌ر 123 شوێندا له 17 پارێزگای وڵاته‌که و 33 که‌س له کۆی 49 گومانبار ده‌سـتگیرکردووه.
هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـتانی تورک ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه که ده‌ڵێن ماڵی ئه‌ندام په‌رله‌مانی کورد له‌یلا زانا پـشـکێنراوه.
له‌م شـاڵاوه ئه‌ندامانی پارتی ئاشـتی و دیموکراسی په‌ده‌په کراونه‌ته ئامانج.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:28 خوله‌كه.