به‌رپرسانی پـۆلیسی تایلاندی ده‌ڵێن ئه‌وان وا سه‌رگه‌رمی لێکۆڵینه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌کی لوبنانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تێرۆرستی له بانکۆکی پایته‌ختی وڵات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاگاهی له سه‌ر شیانی هێرشێکی تیرۆریستی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر بواری گه‌شتوگوزار دابوو.
له‌و باره‌یه‌وه جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تایله‌ندی گوتی گومان له‌م که‌سه لوبنانیـیه ده‌کرێت که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گروپی میلیتانی حزبوڵای لوبنانیدا هه‌یه.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه کاربه‌ده‌ستانی تایله‌ندی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن به‌رپرسانی ئیسرائیلی به‌ر له ساڵی نوێ تایلاندیان ئاگادارکردبووه‌وه له‌وه‌ی که دوو پـیاوی لوبنانی ڕه‌نگه به نیازی پلانڕێژی ئه‌نجامدانی هێرشی تێرۆریستی بووبن. یه‌کێک له‌و دوو که‌سه لوبنانیه دوێنێ ده‌ستگیرکرا و دووهه‌میان له تایلاند هه‌ڵهاتووه.
له ده‌مێکی پـێشوهختی ئه‌مڕۆدا، باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له بانکۆکی پایته‌ختی تایلاند هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکای به ئاگا هێنا ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌ژین له‌سه‌ر شیانی هێرشێکی تیرۆریستی. له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت پـێده‌چێت که تێرۆریستانی ده‌ره‌کی به نیازبن له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هێرشی تێرۆریستی بکه‌نه سه‌ر ناوچه‌کانی گه‌شت و گوزاری له بانکۆکی پایته‌ختدا.