دادگایه‌کی میسری کاری ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی راگرتووه که ئه‌رکی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری وڵاتی پێسپێردراوه
چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه‌کانی له‌شـکری وڵاته‌که‌یان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر دوو شـار، وه هیچ کشانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی هێزه‌کان نه‌بووه
دادگای ئه‌وروپایی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ فه‌رمانێـکی ده‌رکردووه و تیایدا ده‌ڵێت وڵاتی به‌ریتانیا ده‌توانێت مه‌لای توندڕه‌وی ئیسلامی ئه‌بو حه‌مزه و 4 گومانباری دیکه‌ی تیرۆریستی راده‌ستی ئه‌مه‌ریکا بکات
کۆریای باکور ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ته‌واوبوونی ئاماده‌کاری خۆی بۆ هه‌ڵـدانی موشه‌کێـک ڕاگه‌یاند، ئه‌و کاره‌ی به توندی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌گه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه سه‌رزه‌نشت ده‌کرێت
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا گه‌یشتووه‌ته وڵاتی چین و له‌وێ بڕیاره چاوی به به‌رپـرسـانی باڵای چینی بکه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئابوری و سیاسی ده‌سته‌به‌ربکات
که‌شتیه‌کی گه‌شتیاری یه‌کشه‌ممه له شاری ساوثمپتنی به‌ریتانی که‌وته ڕێ و به‌و ڕێڕه‌وه ئاویـیهدا ده‌ڕوات که 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌شتی ناسراو به تایتانیک پـیایدا رۆیشبوو و دووچاری کاره‌ستی ژیرئاوکهوتن بوو
کۆمه‌ڵه‌ی ئابوری وڵاتانی خۆرئاوای ئه‌فریقا سزاکانی سه‌پـێندراوی سه‌ر وڵاتی مالیان هه‌ڵگرتووه و ده‌ڵێن ئه‌وان دڵنیان له‌وه‌ی که ڕابه‌رانی کوده‌تا له‌شکریـیه‌که‌ی مالی وابه‌سته‌ی گێڕانه‌وه‌ی حکومی ده‌ستورین
کاربه‌ده‌سـتانی تورک ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا له‌ودیو سـنووره‌وه ته‌قه‌یان له که‌مپـێـکی په‌نابه‌ران کردووه و له ئاکامدا وه‌رگێڕێـکی تورک و 2 په‌نابه‌ری سوری برینداربوون
چین و ژاپۆن و کۆریای باشور به‌رده‌وامن له هاندانی کۆریای باکور بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه که دایناوه بۆ هه‌ڵدانی موشه‌کێک که ڕه‌نگه له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ئه‌نجامی بدات
سه‌رۆکی پاکسـتان ئاسف عه‌لی زه‌رداری گهیشـووهته هیندسـتان و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌و وڵاته مانمۆهان سینغ له نیوده‌لهی پایته‌خت کۆبووه‌ته‌وه
حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت گه‌ره‌نتی پته‌وی ده‌وێت به‌وه‌ی یاخیبوان شه‌ڕ ڕاده‌گرن به‌ر له جێبه‌جێکردنی به‌ندی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ری ڕێکه‌وتووه
به‌رپرسانی نه‌یجیریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شاری کادوونای باشوری وڵات ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 20 که‌س
باڵیۆزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له سوریا ده‌ڵێت پێده‌چێت هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا له هه‌ندێک شار و شارۆچکه کشابێتنه‌وه پـێش دوا مۆڵه‌تی که له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بۆ ئاگه‌ربه‌ست دانراوه
دوێنێ هه‌ینی فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکا له جۆری F/A 18 Hornet به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی دانیشـتوان له ڕۆژهه‌ڵاتی سـتانی ڤێرجینیا که‌وته خوارێ و له ئاکامدا 6 که‌س برینداربوون
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن به‌فری سه‌ر چیایه‌کی سه‌هۆڵبه‌ندانی زنجیره چیای هیمالایای هاوسنوری هیندسـتان هه‌ره‌سی هێناوه و له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری داوه و له ئاکامدا زیاتر له 100 سه‌رباز که‌وتوونه‌ته ژێری
سه‌رهه‌ڵداوانی ناسراو به ته‌واریق له هه‌رێمی باکوری مالی ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌خۆییان راگه‌یاند و داوای دانپـیانانی نێونه‌ته‌وه‌یان به وڵاته‌که‌یان کرد که پێده‌گوترێت ئه‌زاوه‌د
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هێرشی زاره‌کی توند ده‌کاته سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ فهرمانیدانی به سه‌پاندنی سزای 25 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر چه‌ک فرۆشی ڕووسی ڤیکتۆر بووت
له شه‌قامی سه‌ره‌کی شاری سه‌رایڤۆی بۆسنیا ، 11 هه‌زار و 541 کورسی ریزکراون و هه‌ر کورسیه‌ک بۆ پیاوێک و ژنێک و هه‌روه‌ها منداڵیک ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌دا کوژران که 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌رپابوو
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د هێرشی زیاتریان کردووه‌ته سه‌ر ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کانی وڵاته‌که و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک که‌س کوژراون
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ری زیاتری سوری ڕوو له تورکیا بکه‌ن، ئه‌وا ڕه‌نگه وڵاته‌که‌ی پێویستی به یارمه‌تی و کۆمه‌کی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌بێت
زیاتر نیشـان بده