دادگای ئه‌وروپایی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ فه‌رمانێـکی ده‌رکردووه و تیایدا ده‌ڵێت وڵاتی به‌ریتانیا ده‌توانێت مه‌لای توندڕه‌وی ئیسلامی ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لمیسری و 4 گومانباری دیکه‌ی تیرۆریستی راده‌ستی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ دادگای ئاماژه پـێدراو گوتی نه مه‌رجه‌کانی ره‌وشی به‌ندکردنیان له به‌ندیخانه‌یه‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا که ڕه‌نگه تیایدا دابنرێن و نه ماوه‌ی حکومه‌کانیان ئه‌وه‌ی به سه‌ریاندا ده‌درێت ، پێشێلی یاسای ئه‌وروپایی ناکه‌ن.
شایه‌نی گوتنه گومانباره‌کان ده‌توانن داوای پـیاداچوونه‌وه به بڕیاره‌که‌دا بکه‌ن و داداگای ئه‌وروپای مافه‌کانی مرۆف گوتیشی هه‌تا ئه‌و کاته‌ی بڕیاردانی په‌یوه‌ست له‌مه‌ڕ ئه‌م که‌سانه به کۆتای نه‌گات نابێت ڕه‌وانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکرێن.
مه‌لای تونڕه‌وی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک میسری ئه‌بو حه‌مزه وا حکومی 7 ساڵ زیندانی له به‌ندیخانه‌یه‌کی به‌ریتانیا به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای هاندانی لایه‌نگرانی بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئه‌وانه‌ی که موسڵمان نین.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌بو حه‌مزه به چه‌ند تاوانێک له لایه‌ن ده‌دسه‌ڵاتدارانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه داواکراوه، له‌وانه به تۆمه‌تی دامه‌زراندنی که‌مپـێکی مه‌شق و ڕاهێنان له ستانی ئۆریگینی ئه‌مه‌ریکا که هاوشێوه‌ی که‌مپی تۆڕی ئه‌لقاعیده بووه. هاوکات ده‌سته‌ی سوێندخۆرانی باڵای فیدراڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناوبراویان به دابینکردنی کۆمه‌ک و پشتیوانی بۆ تیرۆریستان تۆمه‌تبارکردووه.
ئه‌بو حه‌مزه ئیمامی پـێشـووی مزگه‌وتی فینسبێری پارک، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا کردیه مه‌ڵبه‌ندێکی توندڕه‌وی ئیسلامی له به‌ریتانیا.