چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه‌کانی له‌شـکری وڵاته‌که‌یان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر دوو شـار، وه هیچ کشانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی هێزه‌کان نه‌بووه، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا که حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت هێزه‌کانی ده‌سـتیان به کشانه‌وه له چه‌ند شـارێـکدا کردووه وه‌ک پابه‌ندبوون به‌و پـلانی ئاگربه‌سـته‌ی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه دانراوه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له له‌نده‌ن گوتی هێزه‌کانی حکومه‌ت ئه‌مڕۆ شاری حه‌ما له ناوه‌ندی وڵات و شـاری مه‌ره‌ع له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌یان تۆپـباران کردووه، هه‌روه‌ها چه‌ند ناوچه‌یه‌کی حومسیان داوه‌ته به‌ر خومپاره.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت سه‌رهه‌ڵـداوان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر 2 خاڵی پـشـکنین له نزیـک مه‌رگه‌ده له سه‌رسنووری تورکیا و له ئاکامدا 6 که‌س کوژراون.
له لایه‌کی دیکه، له مۆسـکۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم گوتی دیمه‌شق ده‌سـتیکردووه به جێبه‌جێـکردنی ته‌واوی پـلانه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان. به‌ڵام داوایه‌کی نوێی خسته‌ڕوو و گوتی ده‌بێت ئاگربه‌سته‌که هاوکات بێت له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
لای خۆیه‌وه هاوتا ڕووسیـیه‌که‌ی سێرگی لاڤرۆڤ گوتی حکومه‌تی سوریا ده‌توانێت زیاتر هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێـکردنی پـلانه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌نان بدات، هه‌روه‌ها داوای له لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن کرد توندوتیژی ڕابگرن.
هاوکات کۆفی ئه‌نان گه‌یشـتووه‌ته تورکیا و له ڕێدایه بۆ سه‌ردانی که‌مپـێـکی په‌نابه‌رانی سوری که دوێنێ هێزه‌کانی سوریا له‌ودیو سـنووره‌وه ته‌قه‌یان له په‌نابه‌ره‌کانی کرد و له ئاکامدا 6 که‌س برینداربوون که دوانیان تورکن. هه‌واڵیش هه‌یه 2 که‌س کوژراون، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ پشـتڕاستی نه‌کردووه.
هه‌ر دوێنێش هێزه‌کانی سه‌ر به ئه‌سه‌د له‌سه‌ر سـنووری لوبنان ته‌قه‌یان کردووه و وێنه‌گرێـکی ته‌له‌فیزیۆنیـیان کوشـتووه.