سه‌رهه‌ڵداوانی ناسراو به ته‌واریق له هه‌رێمی باکوری مالی ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌خۆییان راگه‌یاند و داوای دانپـیانانی نێونه‌ته‌وه‌یان به وڵاته‌که‌یان کرد که پێده‌گوترێت ئه‌زاوه‌د.
به‌ڵام یه‌کێتی ئه‌فریقا به خێرایی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی سه‌رهه‌ڵه‌داوانی ته‌واریقیان ره‌تکردوه و به به پوچه‌ڵ و بێ به‌های ناودێر ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها فه‌ڕه‌نسای کۆلۆنیالی پـێشووی مالی ئه‌ویش ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یاخیبوانی ته‌واریقی ره‌تکرده‌وه و له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسی گوتی ڕاگه‌یاندنی یه‌کلایانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌فریقاوه دانی پـێدا نانرێت ، کارێکی بێ ئه‌نجام و واتایه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌زاوه‌د له ماڵپه‌ره‌که‌یاندا هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌کایه‌یان له وڵاتی مالی راگه‌یاند و ده‌ڵێن ئه‌وان ڕێز له سنوری وڵاتانی هاوسێـیان ده‌گرن.
هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی ئاماژه‌پێدراوی نه‌ژادی ته‌واریق دوێنێ ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند و گوتیان ئه‌وان ئامانجی خۆیان به ده‌ستهێنا.
له میانه‌ی هێرشێکی خێرادا که سێ رۆژی خایاند و له رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه ده‌ستیپێکرد، سه‌رهه‌ڵداوانی ته‌واریق شان به‌شانی جه‌نگاوه‌رانی ئیسلامی ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌کانی کیدال و جا‌و هه‌روه‌ها تیمبکتوی وڵاتی مالیدا گرت.
جێی ئاماژه‌یه ڕوون و ئاشکرا نیـیه ئایا ملیتانه‌کانی ئه‌نسار ئه‌لدینی ئیسلامی ئه‌وانه‌ی شان‌به‌شانی سه‌رهه‌ڵداوانی ته‌واریق ده‌جه‌نگان، ئه‌وانێش چه‌که‌کانیان داده‌نێن یان نا. ئه‌م گروپه که سه‌ر به تۆڕی قاعیده بوون له هه‌رێمی باکوری ئه‌فریقا شه‌ریعه‌ی ئیسلامیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک سه‌پاندوه.