سه‌رۆکی پاکسـتان ئاسف عه‌لی زه‌رداری گهیشـووهته هیندسـتان و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌و وڵاته مانمۆهان سینغ له نیوده‌لهی پایته‌خت کۆبووه‌ته‌وه. له‌وه‌تای سـاڵی 2005 وه ئه‌مه یه‌که‌م جاره سه‌رۆکی پاکسـتان سه‌ردانی هیندسـتان بکات.
ئاسف زه‌رداری که له پاڵ سه‌رۆک وه‌زیری هیندسـتان وه‌سـتابوو به په‌یامنێرانی گوت که‌وا ئه‌وان وت‌ووێژیان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له هاوبه‌شه گرنگه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات کردووه، وه چاوهڕواندهکات ڕێبه‌ری هیندی به‌م زووانه سه‌ردانی پاکستان بکات.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سینغ گوتی ده‌بێت هه‌ردوو وڵات ڕێـگای ئاشـتیانه بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه‌کانیان.
له ئێسـتادا ئه‌م دوو وڵاته خاون چه‌کی ناوکیـیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوانیان باش بکه‌نه‌وه که به‌هۆی هێرشه تێرۆرستیـیه‌کانی سـاڵی 2008 ی سه‌ر شـاری مۆمبای هیندسـتان تێـکچوون. له‌و باره‌یه‌وه هیندسـتان نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیبوو و داوای له پاکسـتان کرد به ڕاستی نیشـانی بدات ئه‌و هه‌وڵی نه‌هێشـتنی کۆمه‌ڵه تێرۆرسـتیـیه‌کان ده‌دات. هیندسـتان ئۆباڵی هێرشه‌که‌ی سه‌ر مۆمبای خسته ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵی تێرۆرستی له‌شکری تیبه، ئه‌وه‌ی بنکه و حه‌شارگه سه‌ره‌کیـیه‌کانی له پاکسـتانه.
گومان ده‌کرێت حافز سه‌عیدی سه‌ر به‌و کۆمه‌ڵه‌یه که به ئاشکرایی له پاکسـتان کارده‌کات نه‌خشه‌داڕێژه‌ری هێرشه‌که‌ی مۆمبای بێت. هه‌فته‌ی ڕابردوو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 10 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان کردووه بۆ خه‌ڵاتکردنی هه‌ر که‌سێـک یارمه‌تی له ده‌سـتگیرکردنی بدات.