ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د هێرشی زیاتریان کردووه‌ته سه‌ر ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کانی وڵاته‌که و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک که‌س کوژراون.
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ینیـیه هێزه‌کانی حکومه‌ت په‌لاماری چه‌ندین ناوچه‌ی وڵاته‌که‌یان داوه و تیایاندا تانک و خومپاره و دۆشکه‌یان به‌کارهێناوه.
ده‌ڵێن ناوچه‌کانی قه‌رابیس و خالیدیه و جۆره‌ی ئه‌لشه‌یاحی شـاری حومس بۆردومان کراون و شـاری ڕه‌سته‌نیش که له ژێر ده‌ستی سه‌رهه‌ڵداواندایه به‌ر خومپاره دراوه و به دۆشکه ته‌قه له خه‌ڵـکه‌که‌ی کراوه. ده‌شڵێن پـێده‌چێت هێزه‌کانی حکومه‌ت هه‌وڵ بده‌ن بچنه ناو شـاره‌که‌وه که بۆ ماوه‌ی مانگێـکه له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه گه‌مارۆ دراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن شه‌وی ڕابردوو له ناوچه گوندنشینه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق له سه‌قبا شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداوان ڕوویان‌داوه. پاشـان هێزه‌کانی حکومه‌ت داویانه به‌سه‌ر ماڵه‌کاندا و چه‌ند ماڵێـکیان سووتاندووه.
گه‌واهیده‌رانیش ده‌ڵێن له ناوچه‌ی سندیانه‌ی دوما شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوان ڕوویان‌داوه.
ده‌شڵێن هێزه‌کانی ئه‌سه‌د به تانکه‌وه خۆیان کردووه به ناوچه‌ی ته‌عله‌ی حرسـتا و گوندی جراجیر له قه‌لمون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک تانکیش به‌ره‌و شـارۆچکه‌ی قاره ڕۆیشـتوون و چه‌ند هه‌لیکۆپـته‌رێـک به ئاسـمانیدا سوڕاونه‌ته‌وه.
چالاکوانان گوتیشیان ئه‌م به‌یانیـیه چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک گه‌ڕه‌که‌کانی ڕه‌مل ئه‌لجه‌نوبی و تابیات و سه‌لیبه‌ی شـاری لازقیـیه‌یان هه‌ژاندووه و هه‌واڵ هه‌ن باس له برینداربوونی ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی حکومه‌ت له‌و شاره ده‌که‌ن.
چالاکوانان ده‌ڵێن سه‌ره‌ڕای توندوتیژیـیه‌کانی حکومه‌ت، به‌ڵام خه‌ڵـکی له چه‌ندین ناوچه‌ی وڵاته‌که به شه‌و هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه بۆ سـازدانی خۆپـیشـاندان له دژی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د، له‌وانه له گه‌ڕه‌کی مه‌زه و به‌رزه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت و له ناوچه گوندنشینه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق، وه‌کو داریا و زه‌به‌دانی و که‌فربتنا و یه‌برود و عه‌ین منین و ته‌ل عته‌رتوز زملکا، هه‌روه‌ها له گه‌ڕه‌کانی سه‌ڵاحه‌دین و مه‌ساکن هه‌نانو و شه‌عـعار و ئه‌لمه‌یسه‌ر و ئه‌لعامریـیه و ساخور له حه‌له‌ب و له ناوچه گوندنشینه‌کانی ئیدلب و له ڕقه و حه‌ما.