کۆریای باکور ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ته‌واوبوونی ئاماده‌کاری خۆی بۆ هه‌ڵـدانی موشه‌کێـک ڕاگه‌یاند، ئه‌و کاره‌ی به توندی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌گه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه سه‌رزه‌نشت ده‌کرێت.
له‌و باره‌یه‌وه ڕیو گۆم چۆل جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری پـرۆگرامی واڵای ئاسـمانی کۆریای باکور ئه‌مڕۆ له پـیۆنگ‌یانگ به په‌یامنێرانی گوت موشه‌که‌که ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵـدان و ڕه‌نگه هه‌تا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕه‌وانه‌ی واڵای ئاسـمانی بکرێت.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژنامه‌وانی جیهانی له نێویاندا په‌یامنێرێـکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو بۆ ئه‌وه‌ی به چاوی خۆیان موشه‌که‌که بـبینن که له‌سه‌ر سه‌کۆیه‌کی هه‌ڵـدان ئاماده‌کراوه.
له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری واڵای ئاسـمانی کۆریای باکور ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن له ڕاستیدا ههڵتدانی ئه‌و سه‌ته‌لایته ڕووپـۆشێـکه بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی بالستی که ده‌توانرێت کڵاوی ناو‌کی له‌سه‌ر دابنرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ڕیۆ گۆم پـێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که هیچ مه‌ترسیـیه‌ک له که‌وتنه خواره‌وه‌ی پارچه‌ی ئه‌و موشه‌که نیـیه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی دانیشـتوان و ده‌شڵێت له یه‌که‌مین قۆناغدا پارچه‌کانی موشه‌که‌که ده‌که‌وێته نێو ئاوی ده‌ریاوه له ناوچه‌یه‌ک که 160 کیلۆمه‌تر له فلپـینهوه دوره.
ئه‌مڕۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور به‌ڵێنی خۆیان بۆ به‌رگریکردن له کۆریای باشور دووپاتکرده‌وه و ئه‌م کاره‌یان به مایه‌ی هوروژاندن و توڕهکاریـیان له قه‌ڵه‌مدا.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی کۆریای باشور ده‌ڵێن کیم کوان وه‌زیری به‌رگری وڵات مه‌سه‌له‌ی ئه‌م هه‌ڵدانی موشه‌که‌ی کوریای باکوری له‌گه‌ڵ لیۆن پهنێـتای هاوتای ئه‌مه‌ریکایی باسکردووه ، هه‌ردووکیان رێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانیان بۆ چاودێریکردنی هه‌ڵدانی موشه‌که‌که رێکبخه‌ن.