دادگایه‌کی میسری کاری ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی راگرتووه که ئه‌رکی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری وڵاتی پێسپێردراوه.
دادگاکه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و فه‌رمانه‌ی راگه‌یاند، دوای گازه‌نده و سکاڵای پارێزه‌ران و پارته لیبراله‌کان له میسر که ده‌ڵێن زۆرینه‌ی ئیسلامیـیه‌کانی نێو په‌رله‌مانی نوێی میسری زیاده‌ڕه‌ویـیان له ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا کردووه، به‌وه‌ی که زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی نێو ده‌سته‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری نوێی میسریان داوه‌ته که‌سانی ئیسلامی و هه‌روه‌ها که‌سانی هاوشێوه‌ی هزریان.
شایه‌نی باسه، هه‌نووکه چه‌ندان له ئه‌ندامانی پارته لیبرالیه‌کان و چه‌پڕه‌وه‌کانی میسر له‌و لیژنه 100 که‌سیه‌دا کشاونه‌ته‌وه که داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری میسریان پێسپێردراوه ، ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له هه‌وڵه‌کانی ئیسلامیه‌کان بۆ زاڵبوونیان به‌سه‌ر لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری نوێ‌دا.
جێی ئاماژه‌یه داڕشتنی ده‌ستورێکی نوێ بۆ میسر کارێکی گرنگه له هه‌وڵه‌کانی میسر بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ.
ئامانجی سه‌ره‌کی له ده‌ستوری نوێی میسر دیاریکردنی هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵاته له نێوان په‌رله‌مانی وڵات و له نێوان پۆستی سه‌رۆک کۆمار‌دا.