ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا گه‌یشتووه‌ته وڵاتی چین و له‌وێ بڕیاره چاوی به به‌رپـرسـانی باڵای چینی بکه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئابوری و سیاسی ده‌سته‌به‌ربکات.
له میانه‌ی یه‌که‌مین سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بۆ چین له ماوه‌ی 27 سـاڵدا به‌ڕێز ئه‌ردۆگان پـێشـوازیـیه‌کی شکۆمه‌ندانه‌ی لێـکرا و به سروودی نیشـتیمانی له به‌یژین ڕێزی لێ‌گیرا.
بڕیاربوو سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ئه‌مڕۆ چاوی بکه‌وێت به سه‌رۆکی چینی هو ژینتا‌و و هه‌روه‌ها وین زیاباوی جێـگری سه‌رۆکی چین.
تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ده‌ڵێت له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ چین حکومه‌ته‌که‌ی بڕیار ده‌دات ئایا داوا له چین بکات ده‌زگایه‌کی ناو‌کی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک له‌سه‌ر که‌ناری ده‌ریای ڕه‌ش دروستبکرێت یان نا. هه‌ردوو لایه‌نی تورکی و چینی بڕیاره له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا مه‌سه‌له‌ی دروسـتکردنی ئه‌و ده‌زگایه یه‌کلایی بکاته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌یژین به‌ڕێز ئه‌ردۆگان دوێنێ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکایه‌تی شـاندێـکی 300 که‌سی له بازرگانان و کاردارانی تورکی کرد بۆ هه‌رێمی شینگیانگی خۆرئاوای چین.
ئه‌م هه‌رێمه ناوچه‌یه‌کی نائارامه و تیایدا که‌مینه نه‌ژادی ئۆیگۆری لێ ده‌ژی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورکن. تورکیا گه‌ره‌کێتی ناوچه‌یه‌کی پـیشه‌سـازی له‌و هه‌رێمه‌دا دابمه‌زرێنن.
به‌ڕێز ئه‌ردۆگان به سه‌ردانی شه‌نگهای کۆتایی به گه‌شـته‌که‌ی بۆ چین ده‌هێنێت.