وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ری زیاتری سوری ڕوو له تورکیا بکه‌ن، ئه‌وا ڕه‌نگه وڵاته‌که‌ی پێویستی به یارمه‌تی و کۆمه‌کی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکی ده‌ڵێت له ده‌مێکی زووی ئه‌مڕۆدا ئه‌و له‌گه‌ڵ بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا دواوه و بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێت که دوێنێ پـێجشهممه پتر له 2500 په‌نابه‌ری سوری په‌ڕیونه‌ته‌وه نێو خاکی تورکیا.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌شڵێت له‌و ده‌مه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا ده‌ستیپـێکردووه نزیکه‌ی 24 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری ڕوویان له تورکیا کردووه. ناوبراو ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا که هێرشه‌کانی له‌شکری سوپای سوریا هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی تورکیای نیگه‌ران کردووه.