دوێنێ هه‌ینی فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکا له جۆری F/A 18 Hornet به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی دانیشـتوان له ڕۆژهه‌ڵاتی سـتانی ڤێرجینیا که‌وته خوارێ و له ئاکامدا 6 که‌س برینداربوون، له نێویاندا هه‌ردوو فڕۆکه‌وانه‌که‌ی.
فڕۆکه‌که که بۆ مه‌شق و ڕاهێنان له له بنکه‌ی ئۆشینای هێزی ئاسمانی سه‌ر به هێزی ده‌ریایی هه‌سـتابوو به‌هۆی کێشه‌یه‌کی تهکنیـکی کتوپـڕ که‌تووه‌ته خوارێ به‌سه‌ر چه‌ند کۆمه‌ڵه ئاپارتمانێـکدا که تایبه‌تن به که‌سانی به‌ته‌مه‌ن.
شه‌ش کۆمه‌ڵه ئه‌پارتمان زیانیان پـێگهیشـتووه و ئاگر له ژماره‌یه‌کیان به‌ربووبوو.
سه‌ره‌تا چاره‌نووسی 3 که‌س له دانیشـتوانی ئه‌پارتمانه‌کان ڕوون نه‌بوو، به‌ڵام دواتر ده‌رکه‌وت ئه‌وانیش سه‌لامه‌تن.
فه‌رمانڕه‌وای ڤێرجینیا گوتی سوپاسی خودا ده‌که‌ین که که‌س له‌م ڕووداوه‌دا گیانی له‌ده‌سـت نه‌داوه و زیانی گه‌وره‌ی به‌رنه‌که‌وتووه.