وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هێرشی زاره‌کی توند ده‌کاته سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ فه‌رمانیدانی به سه‌پاندنی سزای 25 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر چه‌ک فرۆشی ڕووسی ڤیکتۆر بووت .
راگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسی سزای حکومدانی ڤیکتۆر سه‌رزه‌نشتکرد و هه‌روه‌ها دادگاکه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به پـیاده‌کردنی فه‌رمانێکی ئاشکرای سیاسی تاوانبارد‌ه‌کات.
دادوه‌رێکی ئه‌مه‌ریکایی ماوه‌ی 25 ساڵ زیندانی بۆ ڤیکتۆر بووت بڕیـیه‌وه به‌هۆی هه‌وڵدانی ناوبراو بۆ فرۆشتنی موشه‌ک به سه‌رهه‌ڵداوانی کۆلۆمبی.
داواکارانی گشتی ڤیکتۆر بووتی بازرگانی چه‌کیان به تیرۆریزم تۆمه‌تبارکردبوو و هه‌روه‌ها نازناوی بازرگانی مه‌رگیان پـێدابوو.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ، ڤیکتۆر له میانه‌ی تاووتوێکردنی حوکمه‌که‌یدا هاواری کردووه و گوتبووی که تۆمه‌تاکانی دراونه‌ته پاڵی درۆ و نادوروستن و گوتبووشی ئه‌و بازرگانێکی قانونی بووه.
هاوکات پارێزه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێت ئه‌و داوای پێداچوونه‌وه به حوکمه‌که‌یدا ده‌کات، ئه‌گه‌ر کار پێویست بکات هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌گاته دادگای باڵا.
هه‌روه‌ها داواکارانی فیدراڵی ده‌ڵێن فرۆشتنی چه‌ک له لایه‌ن ئه‌م بازرگانه ڕووسیه‌وه ، یاریده‌ده‌ر بوو له هه‌ڵگیرساندنی چه‌ندان جه‌نگ له ئه‌فریقادا.