حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت گه‌ره‌نتی پته‌وی ده‌وێت به‌وه‌ی یاخیبوان شه‌ڕ ڕاده‌گرن به‌ر له جێبه‌جێکردنی به‌ندی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ری ڕێکه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا جهاد ئه‌لمه‌قدسی گوتی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پێشتر بڵاوکرانه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌که‌ن دیمه‌شق هێزه‌کانی به‌ر له ڕۆژی 10ی مانگی چوار ده‌کشێنێته‌وه "هه‌ڵه‌ن".
گوتیشی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب کوفی ئه‌نان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی به نووسراو گه‌ره‌نتی بدات سه‌باره‌ت به قایل‌بوونی گرووپه تیرۆریستیه چه‌کداره‌کان بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و چه‌ک دانان.
مه‌قدسی گوتیشی سوریا ڕێگه نادات به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چاودێرانی نێردراوی کۆمکاری عه‌ره‌ب له مانگی 1ی ڕابردوودا ڕوویدا، گوتی کاتێک حکومه‌تی سوریا هێزه‌کانی کشانده‌وه بینی یاخیبوان خۆیان پڕچه‌ک کرده‌وه و کۆنترۆڵی چه‌ندین ناوچه‌یان کرد.
هه‌فته‌ی ڕابردوو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاگه‌یاندنێکی سه‌رۆکایه‌تی بڵاوکرده‌وه تیایدا هاتبوو ئه‌گه‌ر سوریا نه‌خشه 6 خاڵیه‌که‌ی ئاشتی ئه‌نان جێبه‌جێ نه‌کات که ڕۆژی 25 مانگی سێ له‌سه‌ری ڕێکه‌وت، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه "هه‌نگاوی زیاتر بنرێت".
بڵاوکراوه‌که داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کات له‌وانه‌ش ئۆپۆزسێۆن توندوتیژی چه‌کداری له ماوه‌ی 2 ڕۆژدا ڕابگرن پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا پابه‌ندی جێبه‌جێـکردنی هه‌موو خاڵه‌کانی پـلانه‌که ده‌بێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چالاکوانان گوتیان هێزه‌کانی سوریا له ناوچه‌کانی باکور و ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که که پشێویان تێدایه کاری سه‌ربازی ئه‌نجامداروه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژاران و برینداربوونی ده‌یان که‌س.