چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 7 که‌سیان کوشـتووه له‌و ده‌مه‌ی کۆمه‌ڵێـکی بچوکی چاودێران گه‌یشتوونه‌ته وڵاته‌که بۆ چاودێریکردنی ئه‌و ئاگربه‌سـته ناجێـگیره
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌فسه‌رێـکی موخابه‌راتی وڵاته‌که‌یان له دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه، هاوکات بۆمبێـکیش له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی شـاره‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 3 که‌س برینداربوون
ئه‌لمه‌رزوقی بۆ ئه‌سه‌د " تۆ هه‌ر ئه‌ڕۆیت، ئێدی به مردوویی یان زیندوویی، به‌ڵام بۆ خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت باشتره بڕیار بده‌یت به زیندوویی بڕۆیت"
ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێران وه‌لی ئیسماعیلی گوتوویه‌تی ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی ئێرانی پـرۆژهیهکیان به دهسـتهوهیه بۆ پـێـکهێنانی ئوسـتانێـک به ناوی ئوسـتانی که‌نداوی فارس
ڕێبه‌ری چین داوا له هه‌ردوو سودان ده‌کات دان به‌خۆیاندا بگرن، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی باشوری سودان سه‌لڤا کیر گوتی سودان شه‌ڕی له دژی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه
کۆمه‌ڵێـکی بچوکی چاودێرانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی ناوچه‌ی زه‌به‌دانی دیمه‌شق ده‌که‌ن به هیوای جێـگیرکردنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی هه‌تا ئێستا شـکسـتی هێناوه
سیاسه‌تمه‌داری سۆشیالیستی فه‌ڕه‌نسـایی فڕانسوا ئۆلاند پله‌ی یه‌که‌می له گه‌ڕی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی هێنا و پـێشـی سه‌رۆک نیکۆلای سـارکۆزی دایه‌وه
ده‌زگاکانی دهنگوباسی ئێران له زاری ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌میر عه‌لی حاجیزاده سه‌رۆکی به‌شـی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بڵاویانکرده‌وه که‌وا ئه‌ندازیاران له قۆناغی کۆتایی کردنه‌وه‌ی کۆدی فڕۆکه‌که‌دان
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بنکه‌کانی ده‌نگدان له فه‌ڕه‌نسـا کرانه‌وه له به‌رده‌م نزیکه‌ی 44.5 ملیۆن فه‌ڕه‌نسـایی که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له یه‌که‌م قۆناغی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌یاندا
به‌رنامه‌کانی ڕادیۆیی زمانی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه په‌خش ده‌کرێن، به‌وه‌ش له به‌رده‌م گوێگرانیدا ڕێـگه‌یه‌کی نوێ بۆ بیسـتنی ده‌کرێته‌وه
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به پاڵپـشتی تانکه‌وه 3 که‌سیان له نزیـک دیمه‌شقی پایته‌خت کوشـتووه
کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی به‌حره‌ین ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش له ناوچه‌ی شاخورهی ڕۆژئاوای مه‌نامه‌ی پایته‌خت خۆپـیشـانده‌رێـکیان کوشـتووه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیارێـکی بۆ ڕه‌وانه‌کردنی 300 چاودێری له‌شـکری به بێ چه‌ک بۆ سوریا په‌سه‌ندکرد
چاوهڕواندهکرێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگ له‌سه‌ر پـرۆژه بڕیارێـک له‌سه‌ر سوریا بدات که تیایدا داواده‌کرێت 300 چاودێری له‌شـکری له ناو سوریادا بڵاوبکرێنه‌وه
حکومه‌تی باشوری سودان ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانی خۆی له ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی هێجلیج ده‌کشێنێته‌وه که 10 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌سـتی به‌سه‌ردا گرتبوو
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شـکری ئازادی سوریا عه‌مید ڕوکن موسته‌فا ئه‌حمه‌د ئه‌لشێخ داوای له وڵاتانی دۆسـتی سوریا کرد له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هاوپه‌یمانیـیه‌کی له‌شـکری پـێـکبهێنن
هێزه‌کانی ئاسایش له به‌حره‌ین له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌و خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیانه بهێنن، ئه‌وانه‌ی له دوێنێوه له‌و گوندانه‌ی ده‌وروبه‌ری پایته‌خته‌وه به‌رپابوون
سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی 400 ملیار دۆلاری دیکه له ولاتانی ئه‌ندام ده‌دات، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی توانای خۆی بۆ پاراستنی ئابوری جیهان له قه‌یرانی قه‌رزی بازنه‌ی یورۆ
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵـگر له نزیـک ئیسلام ئابادی پایته‌خت که‌تووه‌ته خوارێ و هه‌موو سه‌رنشینه‌کانی ناوی گیانیان له‌ده‌سـتداوه که ژماره‌یان 127 که‌س بووه
باڵی قاعیده له عێراق ده‌ڵێت ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی دوێنێ پـێـنجشه‌ممه به‌غدای پایته‌خت و چه‌ند شـارێـکی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه ته‌نها سه‌ره‌تای هێرشه‌کانیان بوون
زیاتر نیشـان بده