چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌فسه‌رێـکی موخابه‌راتی وڵاته‌که‌یان له دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه، هاوکات بۆمبێـکیش له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی شـاره‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 3 که‌س برینداربوون.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و ئه‌فسه‌ره له گه‌ڕه‌کی به‌رزه کوژراوه و هیچ زانیاری زیاتری نه‌دا. حکومه‌تی سوریاش هیچی له‌و باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاند.
له ڕووداوێـکی دیکه‌دا ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا بڵاویانکرده‌وه که‌وا تێرۆرسته چه‌کداره‌کان بۆمبێـکیان کردووه به ئۆتۆمبیلێـکه‌وه و ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی شۆفێره‌که‌ی و 2 که‌سی ڕێبوار.
هاوکات چالاکوانان ده‌ڵێن له چه‌ندین ناوچه‌ی وڵاته‌که حکومه‌ت هێرشی کردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو، له‌وانه له ناوچه‌ی دومای دیمه‌شق و شـاری حه‌ما و حومس و ناوچه گوندنشینه‌کانی شـاری لازقیه. ده‌ڵێن نزیکه‌ی 20 که‌س ئه‌مڕۆ کوژراون که دووانیان ژن بوون و یه‌کێـکیان ئه‌فسه‌رێـکی ههڵگڕاوهی له‌شـکره.