کۆمه‌ڵێـکی بچوکی چاودێرانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی ناوچه‌ی زه‌به‌دانی دیمه‌شق ده‌که‌ن به هیوای جێـگیرکردنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی هه‌تا ئێستا شـکسـتی هێناوه له کۆتایی‌هێنان به‌و توندوتیژیانه‌ی 13 مانگه ناو ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه.
نیراج سینگ گوته‌بێژی ئه‌و تیمه هه‌شت ئه‌ندامـیـیه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سوریا، وتوویه‌تی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوو چاودێری دیکه په‌یوه‌ندیـیان پـێوه‌ده‌که‌ن.
هاوکات یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌وه‌دایه که‌ل‌وپه‌لی گران به‌ها و خۆشگوزه‌رانی له سوریا قه‌ده‌غه بکات و هه‌وره‌ها ئه‌و شـتانه‌ی ده‌شێت له سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکیشدا به‌کاربهێنرێن. سه‌رچاوه دیپـلۆماسیـیه‌کان وتیان ئه‌م ڕێوشوێنه ئابوریـیه نوێـیانه‌ی که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له دژی حکومه‌تی ئه‌سه‌د بگیرێته‌به‌ر ئه‌مڕۆ له لۆکسمبۆرگ له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپادا تاووتوێ ده‌کرێن.
هه‌رچه‌نده هه‌تا ئێسـتا نازانرێت قه‌ده‌غه‌کردنه‌که چی و چی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئامانج لێی گورزێـکی سومبولیـیه له ژیانی خۆشـگوزه‌رانی به‌شـار ئه‌سه‌د و ئه‌سمای هاوسه‌ری که له دایکبووی به‌ریتانیایه.