سیاسه‌تمه‌داری سۆشیالیستی فه‌ڕه‌نسـایی فڕانسوا ئۆلاند پله‌ی یه‌که‌می له گه‌ڕی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی هێنا و پـێشـی سه‌رۆک نیکۆلای سـارکۆزی دایه‌وه.
به جیاکردنه‌وه‌ی نزیکه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌کان ئۆلاند زیاتر له 28% ی ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه و سه‌رۆک سـارکۆزی 27% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه. هه‌ردووکیان جارێـکی دیکه له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان له 6 ی مانگی پـێنج ڕووبه‌ڕووی یه‌کتری ده‌بنه‌وه.
ده‌رئه‌نجام هه‌شت له کاندیده‌کان له پـێشـبڕکێـکه لادران. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێـگه‌ی سه‌رنج بوو کاندیدی ئه‌وپه‌ڕی ڕاستڕه‌و ماغین لوپـێن به پـله‌ی سێـیه‌م هات و زیاتر له 18% ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان بۆ دابوو که ئه‌وه‌ش زۆرترین ڕێژه‌یه هه‌تا ئێسـتا پارتی نیشـتیمانی دژه کۆچبه‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ده‌سـتی بهێنێت، ئه‌و پارته‌ی له لایه‌ن ژان ماغی لوپـێنی باوکیـیه‌وه دامه‌زراوه. خانم ماغین ده‌ڵێت هه‌فته‌ی داهاتوو به لایه‌نگرانی ده‌ڵێت ده‌نگ بۆ کام له‌و دوو کاندیده‌ی ماونه‌ته‌وه بده‌ن.
به‌ڕێز ئۆلاند گوتی ئه‌نجامه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وه‌های لێـده‌کات کاندیدی به‌هێز بێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا لایه‌نگرانی ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی هێرشی توند بن له لایه‌ن سـارکۆزیـیه‌وه به‌ر له ده‌نگدانه‌که‌ی 6 ی مانگی پـێـنج.
ئۆلاند ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت وڵاته‌که یه‌کبخاته‌وه پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی سیاسه‌ته شـکسـتخواردووه‌کانی سـارکۆزیـیه‌وه دابه‌ش بووه. ده‌شڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت باجی سه‌ر ملیۆنێره‌کان زیادبکات.
به‌ڕێز سـارکۆزیش هه‌رچه‌نده یه‌که‌م سه‌رۆکه له مێژووی نوێی فه‌ڕه‌نسـا له گه‌ڕی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردندا به پله‌ی یه‌که‌م نه‌یه‌ت. هۆکاری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و نیگه‌رانیـیه گشـتیـیه‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به مه‌ترسی له‌ده‌سـتدانی کاره‌کانیان و سه‌لامه‌تی سـنووره‌کانی وڵاته‌که.