سه‌رۆکی تونس مونسف ئه‌لمه‌رزوقی له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه گوتوویه‌تی ده‌بێت هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د د‌رکی ئه‌وه بکه‌ن که به‌شار ئه‌سه‌د کۆتایی‌پـێهاتووه و پـێویسته قایلی بکه‌ن ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت تاوه‌کو چیدی خوێن نه‌ڕژێت.
ئه‌لمه‌رزوقی له چاوپـێـکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی گوتوویه‌تی پـێویسته ڕووسیا و چین و ئێران ئه‌وه تێبگه‌ن ئه‌سه‌د کۆتایی‌پـێهاتووه و هیچ بوارێـک بۆ داکۆکی کردن لێی نه‌ماوه، بۆیه له‌سه‌ریانه قایلی بکه‌ن واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت و ده‌سه‌ڵات ڕاده‌سـتی جێـگرکه‌ی بکات.
به‌ڕێز ئه‌لمه‌رزوقی له درێژه‌ی قه‌سه‌کانیدا ڕووی ده‌می ئاڕاسته‌ی به‌شـار ئه‌سه‌د کردووه و گوتوویه‌تی " تۆ هه‌ر ئه‌ڕۆیت، ئێدی به مردوویی یان زیندوویی، به‌ڵام بۆ خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت باشتره بڕیار بده‌یت به زیندوویی بڕۆیت، چونکه به مردوویی بڕۆیت مانای ئه‌وه‌یه ده‌بیته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی ده‌یان هه‌زار که‌سی بێ تاوان. ئێدی به‌سه ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی ڕشـتووته."
سه‌رۆکی تونس گومانیشی هه‌بوو له سه‌رگرتنی ئاگربه‌سـته‌که و ئه‌رکی چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌ی و گوتی" بڕوا ناکه‌م به 300 چاو‌دێر بتوانرێت توندوتیژیـیه‌کان ڕابگیرێت، باشترین نمونه توندوتیژیـیه‌کانی کاتی خۆی کۆسۆڤۆیه که 2 هه‌زار چاودێری هه‌بوون و کارێـکی ئه‌وتۆیان پـێ‌نه‌کرا.