سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شـکری ئازادی سوریا عه‌مید ڕوکن موسته‌فا ئه‌حمه‌د ئه‌لشێخ داوای له وڵاتانی دۆسـتی سوریا کرد له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هاوپه‌یمانیـیه‌کی له‌شـکری پـێـکبهێنن و گورزی کاریگه‌ر له داموده‌زگا سه‌رکوتکره‌کانی ڕژێمی ئه‌سه‌د بوه‌شێنن.
به‌ڕێز ئه‌لشێخ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕاگه‌یاندنێـکی ڤیدیۆیـیدا گوتیشی له به‌رامبه‌ردا ئه‌نجومه‌نه‌کانی له‌شـکری و خۆجێی له ناوه‌وه‌ی وڵات به‌ڵێن ده‌ده‌ن باری ئاسایش ڕابگرن و داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت بـپارێزن.
پاشـان داوای دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراوی له‌سـه‌ر سنووره‌کانی باکور و ڕۆژئاوا و باشوری وڵاته‌که کرد. هه‌روه‌ها داوای پـڕچه‌ککردنی له‌شـکری ئازادی سوریا کرد له‌گه‌ڵ کۆمه‌کی مرۆیی بۆ خه‌ڵـکه‌که‌ی.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانانی سوریا ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌وا هێزه‌کانی حکومه‌ت له تۆپـبارانی ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کانی شـاری حومس به‌رده‌وامن.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئه‌سه‌د هه‌موو 5 خوله‌کێـک یه‌ک گولـله خومپاره ده‌گرنه گه‌ڕه‌کی خالیدیـیه‌ی شـاری حومس. ده‌شڵێت شه‌ڕه ته‌قه له شـه‌قامه‌کانی شـارۆچکه‌ی قوسه‌یری سه‌ر سـنووری لوبنانیش ڕوویداوه و ئێسـتا هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڕێـکه‌وتوون.
له جنێڤیش ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌حمه‌د فه‌وزی گوته‌بێژی کۆفی ئه‌نان گوتوویه‌تی ڕه‌وشه‌که‌ی ناو سوریا خراپـتر بووه و ئاگربه‌سـته‌که زۆر ناجێگیره.
له فه‌ڕه‌نسـاش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ئالان ژووپـپێ ئه‌مڕۆ گوتی جیهان ناتوانێت له‌وه زیاتر خۆی بگرێت تاوه‌کو پـلانی ئاگربه‌سته‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌نان سه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها ئاگاهی دا که سوریا له‌سه‌ر لێواری شه‌ڕی ناوخۆدایه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌ه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی دیپـلۆماته باڵاکانی وڵاتانی دۆسـتی سوریا له پاریس، داوای سه‌پاندنی سـزای توندتری له دژی حکومه‌تی سوریا کرد ئه‌گه‌ر بێت و پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌که نه‌بێت.
خانم هێله‌ری له لێـدوانه‌که‌یدا داوای کرد له ژێر به‌ندی حه‌وتی ده‌سـتورنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا سزای دارایی به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا بسه‌پـێنرێت و هه‌روه‌ها چه‌کیشی لێ‌قه‌ده‌غه‌بکرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سزاکانی ژێر به‌ندی حه‌وت کرداری له‌شـکریش ده‌گرێته‌وه.