ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بنکه‌کانی ده‌نگدان له فه‌ڕه‌نسـا کرانه‌وه له به‌رده‌م نزیکه‌ی 44.5 ملیۆن فه‌ڕه‌نسـایی که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له یه‌که‌م قۆناغی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌یاندا.
به‌پـێی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته هه‌تا کاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ به کاتی پاریسی پایته‌خت ڕێژه‌ی به‌شـداربووان له ده‌نگدانه‌که‌دا گه‌یشـتووه‌ته 28.29% ، له کاتێـکدا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2007 گه‌یشـتبووه 31.21%.
نیکۆلای سـارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا و هاوسه‌ره‌که‌ی کارلا بڕۆنی ده‌نگی خۆیان له بنکه‌یه‌کی ده‌نگدانی پاریس‌دا دا. پـێشتر ڕکه‌به‌ره سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی سـارکۆزی که فڕانسوا ئۆلاندی سۆشیالیسته له بنکه‌یه‌کی شـاری توولی ناوه‌ندی فه‌ڕه‌نسـا ده‌نگی خۆی دا.
به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان پـێشبینی ده‌کرێت خانم ماغین لوپـێنی سیاسه‌تمه‌داری ئه‌وپه‌ڕی ڕاستڕه‌وه پله‌ی سێـیه‌م بهێنێت و ژان لوک مه‌لانشنی ئه‌وپه‌ڕی چه‌پـڕه‌و له پـله‌ی چواره‌مدا بێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له قۆناغی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا 10 کاندید هه‌ن و ته‌نها دوو کاندیدیان بۆ قۆناغی دووه‌م ده‌مێنـنه‌وه و له 6 ی مانگی پـێـنجدا له قۆناغی دووه‌م ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه. پـێشبینی ده‌کرێت ئه‌و دوو کاندیده‌ی ده‌مێنـنه‌وه سـارکۆزی و هولاند بن.
به‌پـێی یاسای فه‌ڕه‌نسـا قه‌ده‌غه‌یه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کان ڕابگه‌یه‌نن به‌ر له‌وه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدان دابخرێن.