ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران بڵاویانکرده‌وه که‌وا له‌شـکری وڵاته‌که‌یان ده‌سـتیکردووه به دروسـتکردنی نمونه‌یه‌کی ئه‌و فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکا که له مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوودا له نزیک سـنووری ئه‌فغانسـتانه‌وه که‌وته ناو خاکی ئێران.
ده‌زگاکانی ده‌نگ‌وباسی ئێران له زاری ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌میر عه‌لی حاجی‌زاده سه‌رۆکی به‌شـی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بڵاویانکرده‌وه که‌وا ئه‌ندازیاران له قۆناغی کۆتایی کردنه‌وه‌ی کۆدی فڕۆکه‌که‌دان که له جۆری RQ-170 Sentinel .
به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن ته‌کنه‌لۆجیای زۆر ئاست به‌رز تیایدا به‌کارهاتووه، بۆیه به دوری داده‌نێن ئێران بتوانێت ئه‌و کاره بکات.
شایه‌نی باسه ئه‌م جۆره فڕۆکه‌یه له‌وه‌تای سـاڵی 2010 وه به شێوه‌یه‌کی فراوان به‌سه‌ر ئه‌فغانستان و پاکسـتاندا به‌کارده‌هێنرێت. شاره‌زایان ده‌ڵێن ڕۆڵی له ده‌سـتنیشـانکردنی شوێنی ئوسامه بن لادن ڕێبه‌ری پـێشـووی ئه‌لقاعیده بینیوه.