هێزه‌کانی ئاسایش له به‌حره‌ین له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌و خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیانه بهێنن، ئه‌وانه‌ی له دوێنێوه له‌و گوندانه‌ی ده‌وروبه‌ری پایته‌خته‌وه به‌رپابوون، ئه‌مه‌ش به‌ر له پـێشـبڕکێـی ناسراو به Grand Prix که بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سـازبکرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێزه‌کانی پـۆلیسی به‌حره‌ین گازی فرمێسـک ڕێژ و هه‌نارۆکی گێژکردنیان له دژی خۆپـیشـانده‌ران به‌کارهێنا تاوه‌کو پاشه‌کشه به خۆپـیشـانده‌ران بکه‌ن.
شایه‌نی باسه گرووپه‌کانی دژ به حکومه‌تی به‌حره‌ین داوای سـازدانی ناڕه‌زایی ناسراو به ڕۆژانی توڕه ده‌که‌ن وه‌ک به‌شـێک له هه‌وڵی پـتر له یه‌ک سـاڵه‌یان بۆ داواکاری دیموکراسی.