ئه‌مڕۆ وه‌زیرانی دارایی 20 وڵاتی مه‌زنترین ئابوری جیهان پێده‌نێنه دووهه‌مین رۆژی کۆبونه‌وه‌که‌یان له واشنتن و پێشبینی ده‌کرێت مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانی قه‌رزی وڵاتانی ئه‌وروپایی ببێته ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی وتووێژه‌کانی ئه‌مڕۆیان.
جێی ئاماژه‌یه سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی 400 ملیار دۆلاری دیکه له ولاتانی ئه‌ندام ده‌دات، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی توانای خۆی بۆ پاراستنی ئابوری جیهان له قه‌یرانی قه‌رزی بازنه‌ی یورۆ.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه هه‌تا ئێستا سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یمانی بڕی 320 ملیار دۆلاری پـێدراوه، له‌و باره‌یه‌وه دوێنێ وه‌زیری دارایی ژاپۆن ژون ئازۆمی به په‌یامنێرانی گوت شیانێکی زۆری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م پاره‌یه بتوانێت ئامانجه‌که‌ی پێبهدی بهێنرێت.
هاوکات کریستین لاگاردی به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌وێش تێبینیه‌که‌ی په‌یوه‌ستی وه‌زیری دارای ژاپۆنی دووپاتکرده‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و چاوه‌ڕوانی به‌ڵێنی کۆمه‌کی زیاتره له 188 وڵاتی ئه‌ندامی نێو ڕێکخراوی سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی.
به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ به‌ڵێنێکی کۆمه‌کی دارای له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه نه‌دراوه که سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی کۆمه‌کی سندوقی دراوی نێونهتهوهیییه.