چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگ له‌سه‌ر پـرۆژه بڕیارێـک له‌سه‌ر سوریا بدات که تیایدا داواده‌کرێت 300 چاودێری له‌شـکری به‌بێ چه‌ک بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له ناو سوریادا بڵاوبکرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رنووسی بڕیاره‌که داواش ده‌کات له پاڵ ئه‌و چاودێرانه کۆمه‌ڵێـک که‌سانی مه‌ده‌نی ڕه‌وانه بکرێن که شاره‌زایـیان له بواره‌کانی سیاسه‌ت و یاسا و داد و ڕاگه‌یاندندا هه‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڤیکتۆریا نۆلاند دووپاتی کرده‌وه که‌وا وڵاته‌که‌ی هه‌نگاوی دیکه ده‌نێت ئه‌گه‌ر بێت و سوریا پابه‌ندی پـلانی ئاگربه‌سـته‌که‌ی کۆفی ئه‌نان نه‌بێت. ده‌ڵێت یه‌ک له‌و هه‌نگاوانه هه‌وڵی سه‌پاندنی سـزای ژێر به‌ندی حه‌وتی ده‌سـتورنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به زیادکردنی کۆمه‌کی مرۆیی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه بۆ خه‌ڵـکی لێقه‌وماوی سوریا، ڤیکتۆریا نۆلاند گوتی ئه‌و 8 ملیۆن دۆلاره‌ی له جنێڤ ڕاگه‌یه‌ندرا ده‌چێته پاڵ ئه‌و پاره و پـولانه‌ی پـێشـتر بۆ قوربانیانی توندوتیژیـیه‌کانی ناو سوریا ته‌رخان کراون، گوتیشی به‌وه‌ش کۆی بڕه پاره‌که ده‌گاته 33 ملیۆن دۆلار.