باڵی قاعیده له عێراق ده‌ڵێت ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی دوێنێ پـێـنجشه‌ممه به‌غدای پایته‌خت و چه‌ند شـارێـکی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه ته‌نها سه‌ره‌تای هێرشه‌کانیان بوون.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌کیدا که بۆ ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ربه‌خۆی ناردوویه‌تی، گوتوویه‌تی هێزه‌کانی ئاسایشی کردووه‌ته نیشـانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت ده‌سـتیانکردووه به هه‌ڵمه‌تێـکی دژی سووننه ئاینزاکان، وه‌کو ده‌ستگیرکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و هه‌روه‌ها زه‌وتکردنی خاکه‌که‌یان.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراقیش لای خۆیانه‌وه گوتیان هێرشه‌کانی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه بریتی بوون له ژماره‌یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و بۆمبی لاڕێ. ده‌شڵێن بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 35 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 100 که‌س.
ته‌قینه‌وه‌کان به‌غدا و که‌رکوک و ڕومادی و سامه‌ڕا و تاجی گرته‌وه.