ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیارێـکی بۆ ڕه‌وانه‌کردنی 300 چاودێری له‌شـکری به بێ چه‌ک بۆ سوریا په‌سه‌ندکرد تاوکو چاودێری پـلانی ئاگربه‌سـته‌که‌ی کۆفی ئه‌نان بکه‌ن.
بڕیاره‌که که به تێـکڕای ده‌نگ په‌سه‌ندکرا، ده‌سه‌ڵات ده‌داته بان کی مونی سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌لامه‌تی چاودێره‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنێت له‌وه‌ی به‌و وڵاته‌دا بڵاوبکرێنه‌وه یان نا. هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی ئه‌ویش له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و پـێشـهاتانه ده‌بێت که له ناو سوریادا ڕووده‌ده‌ن، له‌وانه توندوتیژیـیه‌کان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌رچه‌نده حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له‌سه‌ر پـلانه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان بۆ ئاگربه‌ست قایل بوون، به‌ڵام هه‌ردووکیان لایه‌نه‌که‌ی دیکه به پـێشێلکردنی ئاگربه‌سـته‌که تاوانبارده‌که‌ن.