حکومه‌تی باشوری سودان ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانی خۆی له ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی هێجلیج ده‌کشێنێته‌وه که 10 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌سـتی به‌سه‌ردا گرتبوو. ده‌ڵێت ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێت تاوه‌کو شه‌ڕه‌که ته‌شه‌نه نه‌کات.
گوته‌بێژی حکومه‌ت به په‌یامنێرانی گوت سه‌رۆک سه‌لڤا کیر فه‌رمانی داوه هێزه‌کان له هێجلیج بکشێنه‌وه.
وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی باشوری سودان به‌رنابا بنجامین گوتی کشانه‌وه‌که ده‌سـتبه‌جێ و به به‌رنامه ده‌بێت و له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا کۆتایی پـێدێت. گوتیشی وڵاته‌که‌ی ئه‌و ناوچه‌یه به به‌شـێـک له خاکی خۆی ده‌زانێت و ئێسـتا ده‌یه‌وێت له ڕێـگه‌ی دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی بدرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه باشوری سودان که‌وته ژێر گوشـاری نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له 10 ی ئه‌م مانگه ده‌سـتیگرت به‌سه‌ر هێجلیجدا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون داوای له باشوری سودان کرد له هێجلیج بکشێته‌وه و گوتی ئه‌وه کارێـکی نایاسایی‌یه و سه‌روه‌ری سودان پـێشـێل ده‌کات.