شه‌وی چوارشه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی سینات به ده‌نگی 81 سیناتۆر له به‌رامبه‌ر 18 و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به 285 ده‌نگ له به‌رامبه‌ر 144 ده‌نگ پـرۆژه بڕیاری بوجه په‌سه‌ندکرا
کۆمسیاری یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕه‌خنه‌ی له تورکیا گرت و ده‌ڵێت به توندی کاردانه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی هه‌بووه و شـکسـتی هێناوه له پاراسـتنی مافه سه‌ره‌تایـیه‌کانی خه‌ڵکی
ئه‌و وتووێژانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ردوو ڕۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه له نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزانی جیهان له جنێڤ به‌ڕێوه‌چوون، گه‌شبینی به دوای خۆیدا هێناوه
ڕابه‌ران له ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا له دوایـین سـاتدا به ڕێـکه‌وتنێـک گه‌یشـتوون بۆ کۆتاییهێنان به‌م داخستنه‌ی به‌شێـکی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن بۆمبێـک به پاسێـکی بچوکدا ته‌قیوه‌ته‌وه له باشوری وڵاته‌که و له ئاکامدا به لانی که‌م 21 که‌س کوژراون، له‌وانه شه‌شیان ژنن و چواریان منداڵن
یاسادانه‌ران له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سیناتی ئه‌مه‌ریکا دانوسـتاندن له‌سه‌ر پـلانه‌کانیان ده‌که‌ن بۆ کۆتایی هێنان به داخسـتنی به‌شێـکی ده‌زگاکانی حکومه‌ت
ئه‌و دوو فڕۆکه‌وانه تورکه‌ی هێلی ئاسمانی تورکش ئێرلاینز که له مانگی هه‌شته‌وه له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان ڕفێندران، ڕۆژی سێشه‌ممه له ڤیدیۆکدا ده‌رکه‌وتن
بۆمبێـکی چێنراو له نزیک مزگه‌وتێـکی سووننه له باشوری شـاری که‌رکوک ده‌ته‌قێته‌وه و له ئاکامدا 12 که‌س کوژراون و 24 که‌سیش برینداربوون
وتووێژی نوێ نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان ڕۆژی سێشه‌ممه له جنێڤ ده‌سـتیپـێـکرد به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران که‌وا بۆ چه‌ندین سـاڵه مشـتوڕی له‌سه‌ره
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌بو ئه‌نه‌س ئه‌لیبی گومانلێکراوی تێرۆرسـتی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک لیبی بانگهێشـتی دادگایه‌ک له نیویۆرک بکرێت به تاوانی تێوه‌گلانی له ته‌قینه‌وه‌کانی سـاڵی 1998
پـۆلیس له بورما ده‌ڵێت به لانی که‌م 2 بۆمبیان دۆزیوه‌ته‌وه له پاش چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک که بووبوونه مایه‌ی کوژرانی 2 که‌س و برینداربوونی چه‌ند که‌سێـک له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا
ڕێـکخراوی خاچی سوور ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا 3 له 6 کارمه‌نده‌که‌ی که له سوریا له‌گه‌ڵ کارمه‌ندێـکی مانگی سووری سوریا ڕفێندرابوون ئازادکراون
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانی شـاندێـکی پارتی ئاشـتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) بۆ لای، داوای کردووه حکومه‌تی تورکیا وتووێژێـکی ئاشتیانه‌ی ڕژد له‌گه‌ڵ په‌که‌که سـازبکات
ئیتالیا و ماڵتا داوای یارمه‌تی زیاتریان له وڵاتانی ئه‌وروپا کردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیابوونی ژماره‌ی په‌نابه‌ران که له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه له ئه‌فریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه په‌نا بۆ وڵاته‌کانیان ده‌به‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌شـبینی خۆی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی وتووێژه‌کانی نوێی ناو‌کی وڵاته‌که‌ی ده‌ربڕیوه که بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سـتپـێـبکات
ده‌ڵێن کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی قۆناغی گواستنه‌وه له سوریا ده‌بێت به په‌له ڕێـکبخرێت و به زووترین کات بـبه‌سـترێت
به‌هۆی ڕێـکنهکهوتنی کۆنگرس له‌سه‌ر بڕیارێـک بۆ زیاکردنی ئاسـتی توانای حکومه‌ت بۆ قه‌رزکردن، به سه‌دان هه‌زار کارمه‌ندی حکومه‌تی فیدراڵی ناچار هه‌ر له ماڵه‌کانیان به‌بێ موچه ماونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایـیه‌کی زۆری لێـکه‌وتووه‌ته‌وه
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌رله گه‌یشتنی زریانه‌که بۆ سهرحهرد، گیانی له 3 که‌س ستاند. هه‌روه‌ها بای توند دارودرختی له رێشه هه‌ڵکه‌ند، هێلی کاره‌بای وه به‌ر خۆدا و زیانی گه‌یانده خانوبه‌ره‌کانی نزیک که‌نار.
کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند سه‌رۆک ئۆباما سوپاسی مه‌لالای کردووه بۆ کار‌و خه‌باتی له پێناو خوێندن و په‌روه‌رده‌ی کچان له پاکستان‌دا.
ئاژانسێکی ده‌نگوباس له ئێران ڕاده‌گه‌ێنێت ژماره‌یه‌ک سیخوڕی گومانباری ئیسرائیلی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران دادگایی کراون.
زیاتر نیشـان بده