چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن بۆمبێـک به پاسێـکی بچوکدا ته‌قیوه‌ته‌وه له باشوری وڵاته‌که و له ئاکامدا به لانی که‌م 21 که‌س کوژراون، له‌وانه شه‌شیان ژنن و چواریان منداڵن.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ڕووداوه‌که به‌یانی چوارشه‌ممه بووه کاتێـک پاسه‌که به ڕێـگه‌یه‌کی ناوچه‌ی ته‌ل ئه‌لجموعی شـارۆچکه‌ی نه‌وای پارێزگای ده‌رعا ده‌ڕۆیشت.
چالاکوانان ئۆباڵی ته‌قینه‌وه‌که ده‌خه‌نه ئه‌ستـۆی هێزه‌کانی لایه‌نگری به‌شـار ئه‌سه‌د و ده‌ڵێن ئه‌وان مینه‌که‌یان چاندووه. کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری ده‌شڵێت سه‌ربازگه‌یه‌ک له نزیک ئه‌و ڕێـگه‌یه له لایه‌ن چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه گه‌مارۆ دراوه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سـانای حکومه‌تی سوریا لای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند کۆمه‌ڵێـگ تێرۆرست کوژراون یان برینداربوون کاتێـک له یه‌کێـک له مۆڵگه‌کانیان له شـارۆچکه‌ی نه‌وا ئۆتۆمبیلێـکیان بۆمبڕێژده‌کرد. ده‌شڵێت له ئاکامدا 21 تێرۆرست کوژراون و مۆڵگه‌که به‌سه‌ریاندا وێرانبووه.
جێی ئاماژه‌یه حکومه‌تی سوریا ده‌سـته‌واژه‌ی تێرۆرست بۆ ئه‌و چه‌کدارانه به‌کارده‌هێنێت که هه‌وڵی ڕووخاندنی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن.