ئاژانسێکی ده‌نگوباس له ئێران ڕاده‌گه‌ێنێت ژماره‌یه‌ک سیخوڕی گومانباری ئیسرائیلی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران دادگایی کراون.
ئاژانسی نیمچه فه‌رمی مهر له زاری دادوه‌ر دادخودا سالارییه‌وه ڕاده‌گه‌ێنێت ئه‌و کۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن سێ که‌سه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی کراون که نزیکه‌ی 60 که‌سیان بۆ کارکردن له‌گه‌ڵیاندا وه‌رگرتووه به مه‌به‌ستی پیلان گێران دژ به حکومه‌تی ئیسلامی ئێران.
سالاری ده‌شڵێت ژماره‌یه‌ک له تاوانباره‌کان له کاتی لێکۆڵینه‌وه کردن له‌گه‌ڵیاندا دانیان به تاوانه‌که‌یاندا ناوه.
گوتیشی ئه‌م که‌سانه دژ به ئاسایشی ئێران کاریان کردووه، زانیاری‌یان کۆکردووه‌ته‌وه و ناردوویانه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و یارمه‌تی بنیاده‌کانی دژ به ئاینییان له ئیسرائیل داوه.
ناوبراو له‌م باره‌یه‌وه زانیاری زیاتری نه‌داو نه‌شیگوت که ئایه سزا دراون یان نا.