وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری و ئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێن کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی قۆناغی گواستنه‌وه له سوریا ده‌بێت به په‌له ڕێـکبخرێت و به زووترین کات بـبه‌سـترێت.
جان کێری ڕۆژی دووشه‌ممه پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی له له‌نده‌ن، گوتی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌د ئه‌و شه‌رعیـیه‌ته‌ی نه‌ماوه تاوه‌کو بتوانێت بـبێته هێزێـک خه‌ڵـکی وڵاته‌که‌ی پـێـکه‌وه کۆبـکاته‌وه.
گوتیشی به دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی قۆناغی گواستنه‌وه ڕێـگه له به‌رده‌م به‌دیهێنانی ئاشـتی خۆش ده‌بێت، بۆیه به‌ستنی کۆنگره‌که کارێـکی زۆر پـێویسته.
ئه‌خه‌زه‌ر ئیبراهیمی لای خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ جان کێری هاوڕابوو و گوتی ده‌بێت ڕۆژێـک بۆ به‌سـتنی ئه‌و کۆنگره‌یه به زووترین کات ده‌سـتنیشـان بکرێت.
کۆنگره‌که که به جنێڤ 2 ناوده‌برێت، چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له ناوه‌ڕاستی مانگی یازده سـازبکرێت.