کاربه‌ده‌ستانی ئیتالی ده‌ڵێن به‌له‌مێک له سنوری ئاوی سیسیلی نوقم بووه و به‌لایه‌نی که‌م 30 که‌سی تێدا کوژراوه، ئه‌مه‌ش دووه‌م ڕووداوی به‌وشێوه‌یه‌یه له‌م مانگه‌دا له‌و ناوچه‌یه ڕووبدات.
کۆشـکی سـپی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێشـتا هیچ ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ کۆماریـیه‌کان له کۆنگرس به‌ده‌سـت نه‌هێنراوه بۆ کۆتایی هێنان به بنبه‌سـتی سـیاسی له باره‌ی دابینکردنی بوجه بۆ حکومه‌تی فیدراڵی وڵات
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ناو شوێنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل‌دا 3 که‌س کوژراون و به‌لایه‌نی که‌م 9 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما و ڕابه‌رانی کۆماریـیه‌کان له کۆنگرس ئه‌مڕۆ هه‌ینی کۆبـبنه‌وه تاوه‌کو درێژه به وتووێژه‌کانیان بده‌ن له باره‌ی بوجه‌ی حکومه‌تی فیدراڵی وڵاته‌که‌وه
خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتی ئه‌مسـاڵ به‌خشرایه ڕێـکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی، ئه‌وه‌ی له ئێسـتادا کارده‌کات بۆ له‌ناوبردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا
کۆماریـیه‌کانی کۆنگرس تاووتوێی به‌رنووسێک ده‌که‌ن تاوه‌کو بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ده‌سه‌ڵاتی قه‌رزی حکومه‌ت درێژ بکرێته‌وه هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی به ڕێککهوتنێـکی کۆتایی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما ده‌گه‌ن
په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌و یاسایه‌ی بۆ ساڵێکی تر نوێ کرده‌وه که ڕێگا به له‌شکر ده‌دات ئۆپه‌راسیۆنی دژ به سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کان له بنکه‌کانیان له باکوری عێراق ئه‌نجام بدات
وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند 42 که‌س له سێداره‌دراون به تاوانی تێرۆرسـتی، له‌وانه یه‌کێـکیان ژنه
گوته‌بێژی تیمی پـشـکنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌کی کیمیاوی له سوریا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی تیمه‌که‌یان له چوارچێوه‌ی کاره‌که‌یاندا هه‌تا ئێسـتا سه‌ردانی 3 شوێنیان کردووه
پێنجشه‌ممه کۆمیته‌ی نۆبێل له کاتی ڕاگه‌یاندنه‌که مۆنرۆی ته‌مه‌ن 82 ساڵی به" وه‌ستای کورته چیرۆکی هاوچه‌رخ ناوبرد."
سه‌رۆک وه‌زیری لیبیا عه‌لی زێدان ئازادکرا پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕفێندرا و بۆ چه‌ند کاژمێرێـک ده‌سبه‌سه‌رکرا له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداره‌وه
کوڕێـکی سـاڵح موسلم سه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) له شه‌ڕێـکدا له دژی چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام کوژرا
عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئێران بڕێـکی زۆری یۆرانیۆمی پـیتێنراوی هه‌یه که زیاتره له‌وه‌ی ئێران پـێویسـتی پـێی هه‌یه
چاوهڕواندهکرێت محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له ده‌سه‌ڵات لادراوی میسر مانگی داهاتوو دادگایی بکرێت به تاوانی هاندانی توندوتیژی و کوشـتنکاری له وڵاته‌که‌یدا
به‌رپـرسانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا هه‌نگاوده‌نێت که به‌شێـکی زۆری کۆمه‌کی له‌شـکری بۆ میسر ڕابگرێت
چاوهڕواندهکرێت جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوا له ڕێبه‌رانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و ڕێبه‌رانی چین بکات چاره‌سه‌ری ناکوکی ناوچه‌کانی نێوانیان بکه‌ن که زیابوونی گرژی و ئاڵۆزی له ده‌ریای باشوری چینی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه
ڕاپـرسیـیه‌کی نوێ ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌کات ته‌نها 5% هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی له شێوازی ڕاپه‌ڕاندنی کاری خودی کۆنگرسی وڵات ڕازین
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ جان به‌ینه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد و داوای لێـکرد ڕێـگه بدات پـرۆسه‌یه‌کی ده‌نگدان له ئهنجومهنهکهیدا به‌ڕێوه‌بچێت
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی سێشه‌ممه 100 دۆلاریـیهکی نوێی خسته بازاڕه‌وه که سه‌روسیمای 100 دۆلاری پـێشـووی هه‌ر تێدایه، به‌ڵام چه‌ند هێمایه‌کی نوێی پـێوه‌یه که قورسه بۆ ساخته‌کاران دروسـتیبکهن
بان کی مونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای پـێـکهێنانی تیمێـکی هاوبه‌ش ده‌کات بۆ سهرپهرشـتیکردنی له‌ناوبردنی به‌رنامه‌ی چه‌کی کیمیاوی سوریا
زیاتر نیشـان بده