یاسادانه‌ران له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سیناتی ئه‌مه‌ریکا دانوسـتاندن له‌سه‌ر پـلانه‌کانیان ده‌که‌ن بۆ کۆتایی هێنان به داخسـتنی به‌شێـکی ده‌زگاکانی حکومه‌ت و هه‌روه‌ها بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی حکومه‌تی فیدراڵی دوابکه‌وێت له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به نیازه ده‌نگدانێـک له‌سه‌ر پـرۆژه بڕیارێـک بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته سـازبکات.
ئه‌م پـرۆژه بڕیاره هاوشێوه‌ی پـرۆژه بڕیارێـکی دیکه‌یه که له ئه‌نجومه‌نی سینات تاووتوێ ده‌کرێت. به‌پـێی ئه‌م دوو پـرۆژه‌یه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بوجه بۆ حکومه‌تی فیدراڵی دابین ده‌کرێت، واته هه‌تا 15 ی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوو. هه‌روه‌ها ئاسـتی توانای حکومه‌ت بۆ قه‌رزکردن به‌رزده‌کرێته‌وه تاوه‌کو بتوانێت بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له قه‌رزکردن به‌رده‌وامبێت.