ڕابه‌ران له ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا له دوایـین سـاتدا به ڕێـکه‌وتنێـک گه‌یشـتوون بۆ کۆتاییهێنان به‌م داخستنه‌ی به‌شێـکی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها بۆ خۆلادان له دواکه‌وتنی حکومه‌تی فیدراڵی له‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی بداته‌وه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان، ئه‌و ڕێـکه‌وتنه وه‌ها ده‌کات حکومه‌ت هه‌تا 15 ی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوو پاره‌ی هه‌بێت بۆ هه‌موو داموزهگاکانی و ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی له یه‌کی مانگی ده‌وه به‌بێ موچه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه کراون بۆ سه‌ر کاره‌کانیان بگه‌ڕێنه‌وه. هه‌روه‌ها ئاسـتی توانای حکومه‌ت بۆ قه‌رزکردن به‌رزبکرێته‌وه تاوه‌کو بتوانێت هه‌تا 7 ی مانگی دووی سـاڵی داهاتوو قه‌رزه‌کانی سه‌ر شـانی بداته‌وه.
یارده‌ده‌ری یه‌ک له ڕابه‌رانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که کۆماریـیه‌کان تیایدا زۆرینه‌ن، گوتی ئه‌نجومه‌نه‌که به‌نیازه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌نگدانێـک له‌سه‌ر پـرۆژه بڕیاره‌که سـازبکات.
گوتیشی ڕوون نیـیه ئایا له ده‌نگدانه‌که ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ی نێو ئه‌نجومه‌نی سینات ده‌رده‌بڕێت یان نا.