کۆمسیاری یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕه‌خنه‌ی له تورکیا گرت و ده‌ڵێت به توندی کاردانه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی هه‌بووه و شـکسـتی هێناوه له پاراسـتنی مافه سه‌ره‌تایـیه‌کانی خه‌ڵکی، له‌وانه ئازادی ڕاده‌ربڕین و گردبوونه‌وه.
کۆمسیاره‌که که باڵی جێبه‌جێکاری یه‌کێتی ئه‌وروپایه، له‌م ڕاپـۆرته‌ی که له مێژه‌وه چاوه‌ڕوانده‌کرا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه که تورکیا ناتوانێت ته‌نها بۆ زۆرینه حوکمڕانی بکرێت، به‌ڵـکو ده‌بێت که‌مینه‌کانیش ڕێزیان لێبگیرێت و داکۆکی له مافه‌کانیان بکرێت.
کۆمسیاره‌که هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی ڕه‌وشی سیاسی له تورکیا تاکڕه‌وی پـێوهدیاره و دیموکراتیـیهکه بووه به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی له بری ئه‌وه‌ی گوێ له هه‌موو ده‌نگه‌کان بگیرێت.
بوڵه‌ند ئارنج جێگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له کاردانه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر ڕاپـۆرته‌که، ئاگاهی دا که‌وا به زیاکردنی گوشـاره‌کان له‌سه‌ر وڵاته‌که‌ی ڕه‌نگه ئه‌و پشـتیوانیـیه‌ی له نێو ڕای گشـتی له تورکیادا هه‌یه بۆ به ئه‌ندامبوون له یه‌کێـتی ئه‌وروپا که‌م بـبێته‌وه. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی که له ڕاپـۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌و به‌رنامانه‌ی چاکسـازی وڵاته‌که کراون، له‌وانه سووککردنی کۆتوبه‌نده‌کانی به‌رده‌م زمانی کوردی.