ئه‌و دوو فڕۆکه‌وانه تورکه‌ی هێلی ئاسمانی تورکش ئێرلاینز که له مانگی هه‌شته‌وه له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان ڕفێندران، ڕۆژی سێشه‌ممه له ڤیدیۆکدا ده‌رکه‌وتن و به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه پـیرۆزبایـیان له که‌سوکاریان کرد.
فڕۆکه‌وان موراد ئاکپـینار و یاریده‌ده‌ره‌که‌ی موراد ئاغاجا له‌و ڤیدیۆ 30 چرکه‌ییدا گوتیان ئه‌وان له ڕۆژی 14 ی مانگی ده‌دان، واته ڕۆژێـک پـێش جه‌ژن، و باری ته‌ندروسـتیان باشه و خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م دوو فڕۆکه‌وانه له 9 ی مانگی هه‌شتدا له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک به ناوی " زوار ئیمام ئه‌لره‌زا" ڕفێندران.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت ئه‌و دوو فڕۆکه‌وانه ئازاد ناکات هه‌تا ئه‌و 9 لوبنانیـیه شیعه‌یه ئازادنه‌کرێن که له مانگی پـێـنجی سـاڵی 2012 وه له ناوچه‌ی ئعزازی باکوری ڕۆژئاوای سوریا ده‌سـتگیرکران.