شه‌وی چوارشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات به ده‌نگی 81 سیناتۆر له به‌رامبه‌ر 18 پـرۆژه بڕیاری بوجه‌ی حکومه‌تی فیدراڵی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی توانای حکومه‌ت بۆ قه‌رزکردن په‌سه‌ندکرا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش پـرۆژه بڕیاره‌که‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه و له‌وێش به 285 ده‌نگ له به‌رامبه‌ر 144 ده‌نگ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا.
له‌و 285 ده‌نگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 198 ده‌نگیان له دیموکراته‌کان بوون و 87 ده‌نگیش کۆماری بوون. هه‌موو 144 یاسادانه‌ره‌که‌ی ده‌نگیان به نه‌رێ دا کۆماری بوون، به‌ڵام دوو یاسادانه‌ری دیموکرات و کۆماریـیه‌ک ده‌نگیان نه‌دا.
سه‌رۆک ئۆباما پاش ده‌نگدانه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات له هۆڵی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کۆشـکی سـپی لێـدوانێـکی کورتی دا و ده‌سـتخۆشی له سیناتۆره‌کان کرد بۆ په‌سه‌ندکردنی پـرۆژه بڕیاره‌که و داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه ده‌نگی بۆ بده‌ن. گوتیشی هه‌ر پـرۆژه بڕیاره‌که له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندبکرێت و بگاته بهردهسـتی، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ مۆری ده‌کات.
به‌مه‌ش کۆتایی به‌و قه‌یرانه دێت که‌وا له یه‌کی مانگی ده‌وه وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه به سه‌دان هه‌زار کارمه‌ندی حکومه‌تی فیدراڵی به‌بێ مۆچه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌کانیان کران و به‌شێـکی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت کاره‌کانیان ڕاگیرا.
به‌پـێی ئه‌م بڕیاره هه‌تا 15 ی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوو حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا پاره‌ی ده‌بێت بۆ دابینکردنی خه‌رجیـیه‌کانی و پـێدانی موچه‌ی کارمه‌نده‌کانی، هه‌روه‌ها ئاسـتی توانای بۆ قه‌رزکردن وه‌ها به‌رزده‌بێته‌وه که ده‌توانێت هه‌تا 7 ی مانگی دووی سـاڵی داهاتوو قه‌رزه‌کانی سه‌ر شـانی بداته‌وه.