سه‌رۆک ئۆباما له کۆشکی سپی پێشوازی کرد له کچێکی پاکستانی مه‌لالا یوسف زایی. له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا مشێڵی هاوسه‌ری و مالیای کچی سه‌رۆکیش ئاماده بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند سه‌رۆک ئۆباما سوپاسی مه‌لالای کردووه بۆ کار‌و خه‌باتی له پێناو خوێندن و په‌روه‌ده‌ی کچان له پاکستان‌دا.
مه‌لالا له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا ده‌ستی به بڵاو کردنه‌وه‌ی نوسینه‌کانی خۆی کرد له‌باره‌ی زوڵم و زۆرداری تالیبان له دۆڵی سواتی پاکستان. ئه‌و یه‌کێکه له چالاکوانانی په‌روه‌رده‌ی کچان و ژنان له‌و ناوچه‌یه‌دا.
له ساڵی 2012دا له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه هێرش کرایه سه‌ر مه‌لالا و به سه‌ختی بریندار بوو.
مه‌لالا یوسف زایی یه‌کێک بوو له به‌ربژاره‌کانی خه‌ڵاتی 2013 ی نۆبڵ بۆ ئاشتی.