وتووێژی نوێ نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان ڕۆژی سێشه‌ممه له جنێڤ ده‌سـتیپـێـکرد به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران که‌وا بۆ چه‌ندین سـاڵه مشـتوڕی له‌سه‌ره و گومان ده‌کرێت بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی بێت. ئێران له ده‌سـتپـێـکی وتووێژه نوێـیه‌کاندا پـێشـنیارێـکی خۆی بۆ کۆتایی هێنان به‌م مه‌سه‌له خستووه‌ته ڕوو، به‌ڵام هێشـتا ناوه‌رۆکه‌که‌ی بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاشـکرا نه‌کراوه. ئال په‌یسن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له جنێڤ ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و ده‌ڵێت:
مایکڵ مان گوته‌بێژی به‌رپـرسی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێـتی ئه‌وروپا ڕۆژی سێشه‌ممه له جنێڤ به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئه‌و ناتوانێت هیچ لێـدوانێـک بدات له باره‌ی ورده‌کاریـیه‌کانی پـێشـنیاره‌که‌ی ئێران‌دا.
به‌ڵام گوتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ نزیکه‌ی یه‌ک کاژمێر به وێنه‌ی و نه‌خشه‌ی پاوه‌ربۆینته‌وه سه‌باره‌ت به پـلانه نوێـیه‌که‌ی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ڕوونکردنه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌بووان داوه.
کاربه‌ده‌سـتانی ڕۆژئاوایی هیواداربوون وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌و پـێشـنیاره‌ی له مێژه‌وه له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه کراوه و ده‌توانرێت بکرێته بنچینه‌یه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ناکۆکیـیه‌کان. به‌ڵام له ئێسـتادا ئه‌م پـێشـنیاره‌ی ئێران ئاشـکرا ناکرێت.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن شـاند‌ی نێوده‌وڵه‌تی که به P5+1 ناسراوه، خوازیاره وتووێژ له باره‌ی چاره‌سه‌رێـکی درێژده‌م بکرێت بۆ کۆتایی هێنان به‌و مه‌ترسیـیانه‌ی هه‌ن له باره‌ی ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه ئێران کار بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی بکات. هه‌روه‌ها جۆره متمانه‌یه‌کیش بێته ئاراوه تاوه‌کو بتوانرێت هه‌ندێـک له سزا ئابوریـیه‌کانی سه‌ر ئێران سووک بکرێن. به‌ڵام مایکڵ مان ده‌ڵێت ده‌بێت ئێران هه‌نگاوی یه‌که‌م بنێت.
ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ته‌نها بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه. به‌ڵام مایکڵ مان ده‌ڵێت مه‌به‌ست له دانوسـتاندنه‌کان ئه‌وه‌یه ئێران بۆ کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بسه‌لمێنێت که هیچ به‌رنامه‌یه‌کی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی نیـیه.
به‌ر له ده‌سـتپـێـکردنی وتووێژه‌کان، ڕووی خۆش به سیمای ئاماده‌بووانی سه‌ر مێزی دانوسـتاندنه‌که به‌دی ده‌کرا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و چاوه‌ڕوانیـیه‌ی له حکومه‌تی نوێی ئێران ده‌کرێت که به پـێشـنیارێـکی نوێ بێته پـێشه‌وه که ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی به‌ره‌و پـێشـچوونی وتووێژه‌کان بۆ یه‌که‌م جار له ماوه‌ی چه‌ندین سـاڵدا.
ئێران و ئه‌م 6 وڵاته‌ی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ده‌سـتنیشـان کراون بۆ دانوسـتاندن له‌گه‌ڵیدا، پـێشـتر به بنبه‌ست گه‌یشتن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێـک، له‌وانه نه‌بوونی ڕوون و ئاشـکرایی له به‌رنامه ناوکیـیه‌که و هه‌روه‌ها پـیتاندن و کۆکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم به ئاسـتێـکی نزیک له‌وه‌ی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی پـێویسته.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سـزای ئابوری توندی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه تاوه‌کو گۆشـار بخرێته سه‌ر ڕابه‌رانی ئه‌و وڵاته و ئاماده‌یی زیاتریان هه‌بێت بۆ کۆتایی هێنان به کێشه‌که. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن سزاکان له‌سه‌ر ئێران ده‌مێنـنه‌وه هه‌تا هۆکاره‌کان مابنه‌وه.
به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌و گوشـارانه هه‌تا ئێسـتا نه‌بوونه‌ته مایه‌ی هیچ گۆڕانێـک. به‌ڵام له مانگی شه‌شدا خه‌ڵـکی ئێران، حه‌سه‌ن ڕوحانیان وه‌ک سه‌رۆکی نوێی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵبژارد به‌و پـێیه‌ی که‌سێـکی میانڕه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆخۆی نیشـانه‌ی سیاسه‌تێـکی نوێـیه له‌و وڵاته.
کاربه‌ده‌سـتانی ڕۆژئاوایی ده‌ڵێن ئه‌مه هه‌لێـکه بۆ ئێران ڕه‌خساوه تاوه‌کو ئاشتیخوازانه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت.