به‌هۆی ڕێـکنه‌که‌وتنی کۆنگرس له‌سه‌ر بڕیارێـک بۆ زیاکردنی ئاسـتی توانای حکومه‌ت بۆ قه‌رزکردن، به سه‌دان هه‌زار کارمه‌ندی حکومه‌تی فیدراڵی ناچار هه‌ر له ماڵه‌کانیان به‌بێ موچه ماونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایـیه‌کی زۆری لێـکه‌وتووه‌ته‌وه، وه خه‌ڵـکی داوا له یاسادانه‌ران ده‌که‌ن به زووترین کات کۆتایی به‌م بنبه‌سـته‌ی سه‌ر بوجه بهێنن.
هه‌رچی مۆزه‌خانه و شوێنه گه‌شـتیاریـیه‌کانی له لایه‌ن حکومه‌تی فیدراڵیـیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن داخراون، جگه له پارکی په‌یکه‌ری ئازادی له نیویۆرک و سه‌یرانگای گراند که‌نیۆن له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا و پارکی شاخی ڕه‌شمۆر له ویلایه‌تی ساوث داکۆتا که حکومه‌تی ویلایه‌ته‌کانی ئه‌و شوێنانه بڕیاریان داوه خۆیان خه‌رجیـیه‌کانیان له ئه‌سـتۆ بگرن.
ویلایه‌تی نیویۆرک له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه ئیدی ڕۆژانه زیاتر له 61 هه‌زار دۆلار له خه‌زێنه‌ی خۆی بۆ کردنه‌وه‌ی پارکی په‌یکه‌ری ئازادی ده‌دات هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌م قه‌یرانی بوجه‌یه کۆتایی پـێدێت.
هاوکات ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی فیدراڵی که چاودێری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له ڕێـگه‌ی خۆراکه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌وانیش ده‌سـتیان به کاره‌کانیان کردووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر بێت و هه‌تا سبه‌ی سێشه‌ممه هیچ ڕێـکه‌وتنێـک نه‌یه‌ته دی، ئه‌وا ئه‌م داخسـتنه‌ی به‌شـێـکی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی گرتووه‌ته‌وه ده‌چێته هه‌فته‌ی سێـیه‌میـیه‌وه و ڕه‌نگه به‌شێـک له‌و کارمه‌ندانه‌ی به‌هۆی ئه‌م ڕه‌وشه‌وه به‌بێ موچه بوون، دوابکه‌ون له پـێـدانی کرێ یان قه‌رزی خانووه‌کانیان و ئه‌و پارانه‌ی له‌سه‌ر شانیانه بیده‌ن.
ناڕه‌زایی له نێو خه‌ڵـکدا له شـاره گه‌وره و بچووکه‌کانیش به‌رزبووه‌ته‌وه، له‌وانه له واشنتنی پایته‌خت که له‌وێ چه‌ند سه‌د که‌سێـک به‌ربه‌سـته‌کانی به‌رده‌م مۆنۆمێنتی ناشناڵ مۆڵیان لابرد و هه‌ندێـک له‌و به‌ربه‌سـتانه‌یان بۆ به‌رده‌م کۆشـکی سـپی برد و له‌گه‌ڵیدا دروشمیان بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له سه‌رۆک ئۆباما به‌رزکردبووه‌وه.
سیناتۆر تێد کروز له به‌رده‌می مۆنۆمێنته‌که به ئاماده‌بووانی گوت " بۆچی حکومه‌ت پاره بۆ دانانی به‌ربه‌سـت سه‌رف ده‌کات تاوه‌کو ڕێـگه له جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌کان بگرێت سه‌ردانی ئه‌م شوێنه بکه‌ن."
سیناتۆر تێد کروز یه‌کێـکه له‌و کۆماریـیانه‌ی سووره له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی دابینکردنی پاره بۆ حکومه‌ت به‌بێ گۆڕانکاری له‌و یاسایه‌ی سه‌رۆک ئۆباما مۆری کردووه به مه‌به‌سـتی داببینکردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ خه‌ڵـکی ده‌ست کورت و هه‌ژاری وڵاته‌که.
له لایه‌کی دیکه، هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خۆپـیشـانده‌ران له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی کۆنگرس گردبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر یاسادانه‌ران که‌وا بۆ چه‌ندان جاره له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی ڕابردوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بوجه‌ی حکومه‌تی فیدراڵی کێشمه‌کێشیان بووه و کاریان کردووه‌ته سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵـکی.