وو ڕۆژ پاش کودەتاکە، ئۆن سان سوچی تەمەن 75 ساڵ و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ ڕووبەڕووی گوناهبارکردنێکی نائاسایی بووەوە وەک دەڵێن پێشێلی یاساکانی هاوردە و هەناردەی میانماری کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت لە هەفتەی داهاتووەوە حوسیـیەکان لە ناو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکان دەردەهێنێت، ئەمەش لە پـێناو گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ خەڵکی لێقەوماوی یەمەن
فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا سەرزەنشتی ئێرانیان کرد لەسەر بڕیارەکەی بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پـیتێنراو، دەڵێن ئەمە پـێشێلکردنی بەڵێنەکانیەتی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
سەرۆک بایدن دەڵێت بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی کاردەکات بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕانەی ماوەیەکی درێژە لە جیهاندا بەردەوامن
کاربەدەستانی عەرەبستانی سعودیـیە کچێکی چالاکوانیان ئازادکرد کە بۆ ماوەی زیاتر لە 2 ساڵ و نیو دەستگیرکرابوو بە تۆمەتی هاندان بۆ گۆڕانی ڕژێمی وڵاتەکە
دەزگای پـشکنەری گشتی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوو ملیشیاکان لە عێراق و سوریا گەورەترین هەڕەشەبوون بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانێتی دژی داعش
فیۆنوالا نی ئۆلەین، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانەکانیدا ئەو ئۆردوگایانەی بە "قێزەون" ناودێر کرد و داوای لە وڵاتانیش کردووە تا خەڵکی وڵاتەکانیان ببەنەوە لای خۆیان و دەشڵێت "دەستبەسەرکراوەکان لە ڕەوشێکی نا مرۆڤانەدا دەژین لە هەردوو ئۆردوگای ئەلهۆل و ڕۆژ."
کاربەدەستانی کورد لە باکوری ڕۆژهەلاتی سوریا دەمێکە داوا لە وڵاتانی بیانی دەکەن تا خەڵکی وڵاتەکانی خۆیان ببەنەوە و لە ئۆردوگای ئەلهۆل و ئۆردوگاکانی تر نەهێڵدرێنەوە.
کشانەوەی ئەمەریکا لەم ئەنجومەنەی مافەکانی مرۆڤی یو ئێن، بۆشاییەکی دروستکرد و وەهای کرد، چین و وڵاتانی تر هەوڵی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بدەن.
لە ئێستادا ئەم وڵاتەی قۆچی ئافریکا، سۆماڵیا کەوتۆتە ناو تەنگژەیەکی سیاسییەوە، شانبەشانی یاخیبوونێکی توندوتیژئامێزی ئیسلامی و هێرشی کوللە بۆسەر وڵاتەکە و هەروەهاش کەمی خۆراک.
کاربەدەستێکی حکومەت بەو مەرجەی ناوی نەهێنرێت بە ئاژانسی دەنگ و باسی فڕانس پرێسی وتووە، لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا، حوسییەکان هێزی زیاتریان هێناوە بۆ ناوچەکە و شەڕەکان نزیکەی دەکیلۆمەتر لە شاری مەئربەوە دورن.
نەتەنیاهۆ، کە یەکەم سەرەک وەزیری ئیسرائیلە لە ئۆفیسدا بێت و لەسەر گەندەڵی دادگایی بکرێت، ساڵی پار گوناهبارکرا لەسەر بنچینەی قسەوباس سەبارەت بە وەرگرتنی دیاری نایاسایی و هەروەهاش بە هەوڵدان بۆ ڕێکخستنی بازرگانی لەگەڵ میدیا گەورەکاندا لەبەرامبەر ڕووماڵکردنێکی ئەرێنیانەی ڕۆژنامەوانیدا.
کۆشکی ئەلیزێ دەڵێت سەرۆک ماکرۆن پیرۆزبایی لە هەردوو ڕێبەری نوێی لیبیا کردووە و ئاماژەشی بە گرنگیپێدانی دۆزی لیبیا کردووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ قەیرانی ئەو وڵاتە و ئامادەیی خۆیشی دەربڕیوە بۆ پشتیوانی کردنی لیبیای بە شەڕ وێرانبوو.
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژە بەوە دەکات تا ئێران وابەستەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 نەبێت ئەوا سزاکانی لەسەر لانابرێت
ئەم ڕاگەیەندراوەی هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە، هاوکاتی دەستپێکردنی پرۆسەی لادانی حوسییەکانە لە لیستی تێرۆریستاندا لەلایەن ئەمەریکاوە.
سەردانی نێردراوی یو ئێن بۆ تاران تەنها چەند ڕۆژێکە پاش ڕاگەیاندنەکەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنان بە پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ئەو شەڕەی هاوپەیمانێتی بەسەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە دەیکات دژ بە حوسییەکان.
بەپێی زۆرێک لە مەزەندەکان نزیکەی 100 هەزار کەس لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانی پایتەختدا گردبووبوونەوە و پۆلیسی دژە ئاژاوەش بە شیوەیەکی بەرچاو لە پایتەختی میانمار بڵاوبووبوونەوە، بەڵام هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر پێکدادان نەدراوە.
بەڕێوبەرایەتییەکەی جۆو بایدن خواستی خۆی نیشانداوە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە ناوکییە، بەڵام ئەو مەرجەشی داناوە کە ئێران تەواوی وابەستەییەکانی بەجێبگەیەنێت، بەڵام ئێران دەڵێت هەنگاوی هەرە سەرەکی بۆ وابەستەبوونی هەڵگرتنی هەموو سزاکانە.
سەرۆک جۆو بایدن دەڵێت ئەمەریکا وەک جارانی لێدێتەوە و کاری دیپـلۆماسی بۆ ناوەندی سیاسەتی دەرەوەی دەگەڕێتەوە و جارێکی دیکە لەگەڵ جیهاندا کاردەکات و هاوپەیمانێتیـیەکانی چاکدەکاتەوە
زیاتر نیشـان بده