Accessibility links

سەرەک وەزیری ئیسرائیل دەبرێتە بەردەم دادگا


بەنجامین نەتەنیاهۆ لە هۆڵی دادگادا

سەرەک وەزیری ئیسرائیل بۆ ماوەیەکی کورت لەبەردەم دادگادا ئامادە دەبێت و جەخت لە بێتاوانیی خۆی دەکاتەوە، هاوکاتی چڕبوونەوەی پرۆسەی دادگایی کردنی لەسەر گەندەڵی.

ئەم ئامادەبوونەی ئەمڕۆ دووشەممەی بەنجامین نەتەنیاهۆ لەبەردەم دادگادا، دەکەوێتە بەر چەند هەفتەیەک لە چوارهەم هەڵبژاردنی نیشتمانی ئیسرائیل لە ماوەی 2 ساڵدا.

نەتەنیاهۆ، کە یەکەم سەرەک وەزیری ئیسرائیلە لە ئۆفیسدا بێت و لەسەر گەندەڵی دادگایی بکرێت، ساڵی پار گوناهبارکرا لەسەر بنچینەی قسەوباس سەبارەت بە وەرگرتنی دیاری نایاسایی و هەروەهاش بە هەوڵدان بۆ ڕێکخستنی بازرگانی لەگەڵ میدیا گەورەکاندا لەبەرامبەر ڕووماڵکردنێکی ئەرێنیانەی ڕۆژنامەوانیدا.

نەتەنیاهۆ، تەمەن 71 ساڵ ئەو گوناهبارکردنانە بە هەڵبەستراو و گاڵتەجاڕی ناودێر دەکات و تەنها 20 خولەک لە هۆڵی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی دادگادا مایەوە.

سەرەک وەزیری ئیسرائیل ناچارکرابوو ئامادەی ئەو دانیشتنەی دادگا ببێت، تا وەڵامی ئەو قسە و باسانە بداتەوە کە لەسەری هەن.

پاش ئەوەی ڕڤیکا فێڵدمان فریدمان، سەرۆکی دادوەران دانیشتنەکەی دادگای کردەوە و گوناهبارکردنەکانی بۆ سەرەک وەزیری ئیسرائیل خوێندەوە، بەنجامین نەتەنیاهۆ بە دادگای ڕاگەیاند، هەر بێتاوانە، وەک ئەوەی پێشتریش بە نوسین ڕایگەیاندووە.

نەتەنیاهۆ بە ماوەیەکی کەم بەر لە چوونەدەرەوەی لە هۆڵی دادگا وتوویەتی "ئەو نوسینەی بەناوی منەوە پێشکەش کراوە، پشڕاستی دەکەمەوە."

دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگا، دواهەمین دانیشتنی دادگایە بەر لە دادگاییکردنی سەرەک وەزیری ئیسرائیل، کە بڕیارە بچێتە قۆناغی گەواهیدان و خستنەڕووی بەڵگەکان.

دوای ڕۆیشتنی نەتەنیاهۆ، دانیشتنەکەی دادگا بەردەوام بوو.

بۆئاز بێن زور، پارێزەری سەرەک وەزیر، ئاڤیچای ماندێلبلێت، دادپارێزی گشتی وڵاتەکەی گوناهبارکرد بەوەی بە خراپی سەروسەودای لەگەڵ دۆسێکەدا کردووە.

دادپارێزی گشتی ئیسرائیل بە دژەبەری نەتەنیاهۆ دادەنرێت.

هاوکاتی دەستپێکردنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی، دەشێت سەرەک وەزیر هەفتانە 2 جار لەبەردەم دادگادا ئامادەببێت، هاوکاتی هەڵمەتەکانی بەر لە چوارهەمین هەڵبژاردنی وڵاتەکە لە ماوەی 2 ساڵی ڕابردوودا.

وەها بڕیارە ڕۆژی 23ی مانگی 3 هەڵبژاردن لە ئیسرائیل بکرێت.

XS
SM
MD
LG