Accessibility links

لە پاکستان سەربازێک دەکوژرێت


Terror attack
Terror attack

لەشکری پاکستان دەڵێت میلیشیا چەکدارەکان هێرشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی پشکنین لەسەر ڕیگەیەکی سەرەکی ناوچەیەکی دورەنشین لە هەرێمی بەلوچستان و دەشڵێت لەو هێرشەدا، میلیشیاکان سەربازێکیان کوشتووە و دواتر ڕایانکردووە.

شەوی ڕابردوو، هێرش کراوەتە سەر ناوچەی کیچ و لەشکر دەڵێت سەربازەکان چواردەوری ئەو ناوچەیەیان گرتووە و بەدوای "تێرۆریستە هەڵاتووەکاندا" دەگەڕێن.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشەی شەوی ڕابردوو ڕانەگەیاندووە، بەڵام هێرشی تری هاوشێوە کە لە ڕابردوودا کراون، ڕێکخراوە جوداییخوازەکانی بەلوچستان بەپرسیارێتی خۆیان لێ ڕاگەیاندووە. میلیشیا ئیسلامییەکانیش لە هەرێمی بەلوچستان بوونیان هەیە و زیاتر لە 10 ساڵیشە ئەم هەرێمەی پاکستان لە شەڕدایە لەگەڵ یاخیبوواندا کە داوای ئۆتۆنۆمیەکی تەواو دەکەن، یانیش ئەوەتا پشکێکی گەورەتریان هەبێت لە سەرچاوەی گاز و کانە سروشتییەکانی تری هەرێمەکەدا.

XS
SM
MD
LG