Accessibility links

بایدن سیاسەتێکی تری سەرۆکی پێشوو هەڵدەوەشێنێتەوە


ئەمەریکا دەڵێت جارێکی تر دەچێتەوە ناو ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەم ڕاگەیاندنەی ئەمڕۆ دووشەممەی ئەمەریکا پاش نزیکەی 3 ساڵە لە بڕیاری بەڕێوبەرایەتی پێشووی ئەمەریکا بۆ کشانەوە لەم ئەنجومەنەی یو ئێن.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "سەرۆک جۆو بایدن، ڕێنومایی داوە بە وەزارەتی دەرەوە تا دەستبەجێ و بە تۆکمەییەوە بەشداری بکەینەوە لە ناو ئەنجومەنەکەدا."

ئەم ڕاگەیەندراوەی بلینکن، هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەیەکی کارگێڕیی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە ژنێڤ.

ئەم هەنگاوەش وەک هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتێکی تری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکایە لەلایەن سەرۆک بایدنەوە.

بەڕێوبەرایەتییەکەی دانۆڵد ترامپ، لە مانگی 6ی ساڵی 2018دا بڕیاری کشانەوەیدا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ، سەر بە یو ئێن و گازەندەی لەم ئەنجومەنە هەبوو کە بێلایەن نییە لە دژایەتیکردنی ئیسرائیل و ڕێگەیشی داوە بەوەی ئەو وڵاتانەی پێشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکەن، ئەندام بن لەم ئەنجومەنە 47 ئەندامیەدا.

ئەمەریکا ناتوانێت هەروا بگەڕێتەوە بۆ ئەندامێتی لەم ئەنجومەنەدا و پێویستە چاوەڕوانی هەڵبژاردنەکانی ناو ئەنجومەن بکات لە کۆتاییەکانی ساڵدا.

کشانەوەی ئەمەریکا لەم ئەنجومەنە، بۆشاییەکی دروستکرد و وەهای کرد، چین و وڵاتانی تر هەوڵی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بدەن.

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2006دا پێکهێنرا.

XS
SM
MD
LG