زیاتر لە 35 ڕێکخراوی سیڤیل و مافەکانی مرۆڤ لە نامەیەکدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن بە پەلە بێتە دەنگ سەبارەت بەو دەیان کوردەی لە مانگی ڕابردوو لە ئێراندا دەستگیرکراون
کاربەدەستانی لەشکری ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هەواڵی کوژرانی بەرپـرسی داعشی باشوری عێراق و بەرپـرسی تەقینەوە خۆکوژیـیەکانی ئەم دوایـیەی داعش لە بەغدا لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراون
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ Human Rights Watch دەڵێت دەستگیرکردنی خەڵکی لە سوریا و پاشان ڕەوانەکردنیان بۆ تورکیا و دادگاییکردنیان لەوێ، کارێکە پــێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیـیەکانە.
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ، ڕێکەوتی 1 ی مانگی دووی ساڵی 1942، دەنگی ئەمەریکا یەکەم پەخشی خۆی لە ڕادیۆ لەسەر شەپـۆلی کورت لە شاری نیویۆرکەوە بە ئاڕاستەی ئەوروپا و بە تایبەتی ئەڵمانیا بڵاوکردەوە
بەهۆی پەتای کۆرۆنا و ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر، کاربەدەستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەیان بە جیا جیا لە ئۆرشەلیم و لە پرشتینا مۆر کردووە.
بڕیارە بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی 5شەممە بگاتە مۆسکۆ، پاش دوو ڕۆژ لە دادگایی کردنی ناودارترین ئۆپزسیۆنی ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا.
ئەم ڕووداوە پاش چەند مانگێکە لە بەرزبوونەوەی ئاستی پشێوی و ئاڵۆزییەکان هاوکاتی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە سوریادا بۆسەر بنکەکانی ئەو چەکدارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانییان دەکات.
وتەبێژی پۆلیسی سۆماڵیا دەڵێت "چوار سەرهەڵداوە هێرشبەرەکە کوژراون سەرهەڵداوان نارنجۆک و هەروەها ئاڕ پی جییان بەکارهێناوە لەو هەوڵانەی دەیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێزانەی پۆلیس کە ڕێی دەربازبوونیان بۆ نەهێشتبوونەوە."
ئەنجومەنی دیالۆگی سیاسی لیبیا، تا ڕۆژی هەینی وادەی هەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرەک وەزیرێک و هەروەهاش 3 ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا لەو لیستەی لە 45 کاندید بۆ ئەو پۆستە کاتییانە پێکهاتووە.
وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن دەڵێت "بە شێوەیەکی بەرچاو پشتیوانی دەکەین لە پرۆسەی دیموکراسی میانمار و دژی جموجۆڵەکانین بۆ پاشەکشەپێکردنی ئەو پرۆسەیە."
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت "زۆر بە توندی سەرزەنشتی کودەتاکەی میانمار دەکەم و داوای ئازادکردنی هەموو ئەوانە دەکەم کە بە نایاسایی دەستگیرکراون لە ئاکامی ئەو هێرشانەی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا کراونەتە سەریان.
وتەبێژی حکومەتی فەڕەنسا دەڵێت "لەو هەڵبژاردنانەی مانگی یازدەدا، ئۆن سان سوچی هەڵبژێردراوە و لەم ڕەوشەی ئێستادا داوا دەکەین ڕێز لە سندوقەکانی دەنگدان بگیرێت، ڕێز لە دەنگی خەڵکی میانمار بگیرێت."
ئەم کودەتایەی سەرکردە لەشکرییەکانی میانمار بۆتە مایەی ناڕەزاییەکی نێونەتەوەیی و ئەمەریکا لە پێشەنگی ئەو کاردانەوانەدایە کە هەن و داواش دەکات دەستبەجێ دیموکراسی لە میانمار بگەڕێندرێتەوە جێی خۆی.
ئەو دوو ئۆتۆمبێلە لەو ناوچانەدا تەقێندراونەتەوە کە لەژێر دەستی هێزەکانی تورکیا و چەکدارەکانی سەر بە تورکیادان.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەنوسێت "ئەمەریکا ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێت دژی بەکارهێنانی بەردەوامی ڕێوشوێنە توندەکان لە بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە و ڕۆژنامەوانان کە بۆ دووهەم هەفتەیە، گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنە توندانە بەردەوامن."
سەدان خۆپیشاندەر لەناوجەرگەی مۆسکۆدا دروشمی "پوتن دەست لە کار بکێشەرەوە"یان دەگوتەوە و چەندان دروشمی تری وەک "پەتن دز" ئەمەش وەک ئاماژەیەک بەو باڵەخانە سەرسوڕهێنەرەی لەسەر دەریای ڕەش دروستکراوە و وەک دەگوترێت بۆ سەرۆکی ڕوسیا.
ئۆفیسی فەرمانڕەوای شاری ئەستانبوڵ دەڵێت، تا ئێستا 5 کەس دەستگیرکراون و هێزەکانی پۆلیسیش بە شوێن 2 گومانباری تردا دەگەڕێن، یەکێک لەوانەی گیرابوون، ئازادکراوە و دوو کەسی تریشیان لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەرن و دووانەکەی تریشیان لە گرتوخانە هێڵراونەتەوە تا ڕۆژی دادگاییکردنیان.
لە ڕاگەیەندراوەکەی لەشکری ئیسرائیلدا ئاماژە بەوە کراوە "لەشکر توانیویەتی کۆنترۆڵی ڕەوشەکە بکات و گەنجەکەش کوژراوە."
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا عێراقیـیەکەی ئەنجام دا و سەرەخۆشی لێکرد بۆ هێرشە تێرۆستیـیەکانی هەفتەی ڕابردووی بەغدا و پارێزگای سەڵاحەدین، ئەوانەی داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاندن
بریکاری باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت وڵاتەکەی داوا لە تورکیا و ڕووسیا دەکات دەستبەجێ هێزەکانیان لە لیبیا بکشێننەوە، چ هێزە لەشکریـیەکانی خۆیان بێت یان بەکرێگیراوەکانیان بن.
زیاتر نیشـان بده