Accessibility links

هاوڵاتییەکی ئێرانی لە تورکیا دەستگیر دەکرێت و دەشڵێت پەیوەندی بە کوشتنێکەوە هەیە


ئێران دەڵێت هاوڵاتییەکی لە تورکیا دەستگیر کراوە و نکوڵیش دەکات لە ڕاپۆرتەکانی میدیای تورکیا کە ئەو کەسەی دەستگیرکراوە کارمەندی کونسوڵخانەی ئێران بووبێت.

دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتییە ئێرانییە هاوکاتە لەگەڵ ڕاپۆرتەکانی باس لە پەیوەندییەکانی دەکەن بە کوشتنی جودابیرێکی ئێرانییەوە.

بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی ئەناتۆڵیا، ئەو هاوڵاتییە ئێرانییە گومانبارە بەوەی بەڵگەنامەی ساختەی هاتن و چوونی دابینکردووە، وەک دەگوترێت تا سەرۆکی ئەو دەستەیەی کردەی کوشتنەکەی ئەنجامداوە، بەو بەڵگەنامە ساختانەوە بگەڕێتەوە بۆ ئێران.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە پەیامنێرانی وتووە "هیچ کارمەندێکی کونسوڵخانەی ئێران دەستگیر نەکراوە."

سەعید خەتیبزادە دەڵێت "ئەوەی ڕوویداوە هاوڵاتییەکی ئێرانی لە کاتی چوونە ناو تورکیادا دەستگیرکراوە و ئێران لە پەیوەندیدایە لەگەڵ تورکیادا لەسەر ئەم دۆسێیە."
خەتیبزادە هیچ زانیارییەکی زیاتری نەداوە لەسەر دەستگیرکردنەکە.
ئاژانسی دەنگ و باسی ئەناتۆڵیا، ناوی تەواوەتی ئەو هاوڵاتییە ئێرانییەی ئاشکرا نەکردووە تەنها سێ پیتی یەکەمی ناوی سیانی نوسیوە (میم، ڕێ ، نون) دەشڵێت وتوویەتی پەیوەندی هەیە بە کوشتنەکەی مەسعود مەولەوی، جودابیری ئێرانییەوە.

مەولەوی ڕۆژی 14ی مانگی 11 لە ئەستانبوڵ کوژرا.

ڕۆژنامەی ئەلسەباح لە تورکیا کە سەر بە حکومەتە، لە هەفتەی ڕابردوودا دەستگیرکردنی موحەمەد ڕیزا ناسرزادەی تەمەن 34 ساڵی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویشیە کە بەڵگەنامەی ساختە کردووە بۆ چوونە دەرەوەی عەلی ئەسفەنجانی لە تورکیا.

دەگوترا مەولەوی یارمەتیدەر بووە لە بەڕێوەبردنی سندوقە ڕەشەکەی پەیام ناردنی تۆڕی تێلەگرام و گەندەڵییەکانی کاربەدەستانی ئێرانی بڵاوکردۆتەوە.

تورکیا و ئێران، دوو وڵاتی دراوسێن و پەیوەندی بازرگانی و سیاسی لە نێوانیاندا هەیە، هەرچەندە لەسەر ژمارەیەک دۆسێ ناکۆکییان هەیە لەوانە دۆسێی سوریا.

XS
SM
MD
LG